سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی راپرسیه‌ك كرا كه له لایه‌ن رێكخراوی ستۆپه‌وه ئاماده كرابوو .
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمان ره‌شاد به‌رپرسى رێكخراوی ستۆپ رايگه‌یاند " ئه‌مرۆ وه‌ك رێكخراوی ستۆپ بریاروابوو له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر راپرسیه‌ك بڵاوبكه‌ینه‌وه تایبه‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی كرا ، بۆیه نه‌مانتوانی بڵاوی بكه‌ینه‌وه .
شایانی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخراوى ئاشتى وئازادى راپۆرتى پێشێلكارییه‌كانى سه‌ر ئازادى رادهربرینى بڵاوكردوه ، به‌پێى راپۆرته‌كه له‌ماوه‌ى 11مانگى ئه‌م ساڵ 145پێشێڵكارى دژ به رۆژنامه‌نوسان ورێكخراوهكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وخۆپیشانده‌ران ئه‌نجامدراوه .