لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی مافەکانی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی)، خوێندکارێکی زانکۆ لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە بەخشرا بە مەبەستی نووسینی ڕاپۆرتێک و پێدانی روونکردنەوە دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە چوارچێوەی بەرنامەکانی خۆێندن لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی و بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەلاحەدین،
لە چوارچێوەی پڕۆژەی توێژینەوەی پەیوەندیدار لە 24/9/2024 داتاکان کۆکرانەوە لە گفتوگۆی یەکەمدا 8 خوێندکاری بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە هەردوو ڕەگەز بەشدار بوون. هەروەها گفتوگۆی دووەمیش لە هەمان ڕۆژدا بۆ 8 خوێندکاری تر لە بەشی کۆمەڵناسی ئەنجامدرا. گفتوگۆی دوو دانیشتنەکە دەربارەی چەندین بابەتی جیاواز بوون وەک چۆنیەتی ڕووماڵکردنی مافەکانی کرێکاران لە بەرنامە ئەکادیمییەکان، لە نێو گفتوگۆی پۆلەکان، هەروەها ئاماژە پێکردن لە ناو توێژینەوەکان، کە پێشکەش بە خوێندکاران کرا لەسەر ئەو بابەتانەی کە خۆێندنی ئەکادیمی نایانگرێتەوە
زانیاریەکان کۆدەکرێنەوە بۆ نووسینی ڕاپۆرتی مافی کرێکاران هەروەها لە هەردوو بەشەکەدا بەکاردەهێنرێن
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی مافەکانی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نۆرادی نەرویج جێبەجێ دەكرێت