سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2018/2/15 وه‌فدێك كه پێكهاتبوون له هیوا عومه‌ر ، سه‌رنگه‌ر يوسف به نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤیان كرد .
هیوا عومه‌ر جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رایگه‌یاند كه وه‌فده‌كه به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له "تاڤگه عومه‌ر " به‌ریوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى یاسایى ده‌سته‌كه"دارا بیلال" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مافه‌كانی مرۆڤ كۆ بووه‌ته‌وه .
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان رێكخراو و ده‌سته‌ی ناوبراو ، هاوكات گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌ورا له‌سه‌ر چۆنێتی داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی و ئازادی بیروڕا به تایبه‌تی .
لای خۆشیه‌وه سه‌نگه‌ر يوسف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رای گه‌یاند كه راپۆرتى ساڵی پاری بیشلكارییهكانى ریكخراوى ئاشتى و ئازادیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی ناوبراو كردووه .