ڕۆژی 18 ی ئاداری 2025 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگاکانی دیالە و زیقار و کەرکوک  بازنەیەکی گفتوگۆی بەناونیشانی "گرنگی پلانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ گەنجان و ئاشتی و ئاسایش لە عێراق" ئەنجامدا.

 

بە بەشداری 61 گەنج،  تاوتوێی دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پارێزگاکانیان کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریدا.

هەروەها گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە دیالۆگ و دانوستان و بنیاتنانی ئاشتی، جگە لە تیشک خستنە سەر بڕیاری 2250  ی ئەنجومەنی ئاسایش و گرنگی پلانی ستراتیژی نیشتمانی لە پاڵپشتیکردنی گەنجان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق.

 

ئەم دەستپێشخەرییە دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەهێزکردنی بەشداری گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش"، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕزگاری گەلی نەرویجی و بە پاڵپشتی  ئاژانسی هاوکاری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی و بە هاوکاری  حکومەتی هەرێمی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.