ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025، کۆمسیۆنی پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکانی کەرکوک دووەم سەردانی فەرمی خۆی بۆ پارێزگای کەرکوک و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا، کە تیایدا بە فەرمی لەلایەن بەڕێز فەلاح حسێن ئەلعەزی ڕاوێژکاری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری پەروەردە و بەڕێز سەفا ئەلعوبەیدی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەکان و بەڕێز حەسەن مەجید ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە بلۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندازیار ڕیتا جۆرج دانها ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی و خاتوو شۆخان حەسیب کۆیخا حوسێن شاوانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بەڕێزئەحمەد ڕەمزی کۆبۆلۆنی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرەی تورکمانی و بەڕێز مەروان ئیبراهیم ئەلعەنی بەرێوەبەر لە میدیا لە پارێزگا پێشوازیان لێک را ، گفتوگۆکان باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆن و ئەنجومەن و وۆرک شۆپی ڕاهێنانی داهاتوو لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا کرد بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامی پڕۆژەکە، بە گرنگیدان بە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی کۆمیسیۆن لە پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، بەتایبەتی سەبارەت بە گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەی “جیسرە"