لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئەلجسرە بە ئامانجی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاینی لە کەرکوک، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە (١-٢ی ئایاری ٢٠٢٥) بە بەشداریی پیاوانی ئایینی نوێنەرایەتی هەموو ئایین و مەزهەبەکان بۆ دروستکردنی ئۆرگانێک بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ هەموو ئایینەکانی کەرکوک، هەروەها لە گەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ڕاوەژکارانی پارێزگا لە پارتە جیاوازەکان  کە لەلایەن چالاکوانانی بوارەکانی بنیاتنانی ئاشتی لە گەنجان و ژنانەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە فەرمییەکانی کەرکوک