لە ٢٢-٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پاڵپشتی دارایی کونسلخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر، چوارەم خولی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی بۆ ٢٥ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک لە شاری هەولێر ڕێکخست.
ئەم چالاکیە یەکێکە لە هەوڵەکانی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە ئامانجی تواناسازیکردن بۆ ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆکانی شارو شارۆچکە جیاوازەکان و ئامادەکردن و بەشداریکردنیان بۆ هەڵمەتەکانی بەرپەچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد.
لە ماوەی چالاکیەکەدا، نوێنەری کونسلخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر بەشداربوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەشداربووان و تیشک خستنەسەر گرنگی ئەم جۆرە چالاکیانە.
ڕاهێنانەکە بەشێکە لە زنجیرە ڕاهێنانێک بۆ تواناسازیکردنی ١٠٠ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆ کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی كارهكانی پڕۆژەی ”بەرپەرچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد “ جێ بەجێی دەکات.