لە چوارچێوەی پرۆژەی "جسرا" کە ئامانجی پێشخستنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئایینییە لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی کەرکوک، فێستیڤاڵی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بە هاوکاری ڕێکخراوی ئینسان بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان لە عێراق بەڕێوەچوو لە بەرواری ٢٢-٠٥-٢٠٢٥ لە لەرکوک.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر نمایشکرا کە ڕەنگدانەوەی دەوڵەمەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی شارەکە بوون، لەوانە نمایشکردنی خواردنە بەناوبانگەکان کە نوێنەرایەتی پێکهاتە هەمەجۆرەکانی کەرکوک دەکەن، هەروەها ئێوارەیەکی شیعر و میوزیک کە فرەچەشنی ڕۆشنبیری و زمانی شارەکەی بەرجەستە کردبوو.

 

فێستیڤاڵەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پێکهاتە خۆجێییەکانی کەرکوک، لەگەڵ چەند ئۆرگانێکی فەرمی و حکومی، کە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی ڕوون بوو بۆ پەیامی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەرەوپێشبردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە شارەکەدا.