لە چوارچێوەی پرۆژەی "جسرا" کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئایینییە لە نێوان پێکهاتە پێکهاتەکانی کەرکوک، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی زنجیرەیەک چالاکی لە ڕۆژانی 30 و 31ی ئایاری 2025 جێبەجێکرد، ئەم چالاکیانە بریتی بوون لە بەرنامەی ئاڵوگۆڕ و هاوکاری لە نێوان ئۆرگانەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکوک و شێخان و دیدار لەگەڵ دامودەزگا فەرمی و ئاینییەکان، هەروەها دیدارێکی تایبەت لەگەڵ بەڕێز دکئۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بنیاتنانی هاوبەشی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی دیالۆگی کۆمەڵایەتی. دیارترین چالاکییەکان بەم شێوەیە بوون:
ڕۆژی یەکەم (30ی ئایاری 2025):
دەستەی گشتی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکوک سەردانی قەزای شێخانی کرد بەمەبەستی پتەوکردنی هاوکاری لەگەڵ ئۆرگانی هاوتاکەی لە قەزاکە. سەردانەکە بریتی بوو لە گەشتی مەیدانی بۆ چەند شوێنێکی پیرۆز، دیارترینیان پەرستگای لالش بوو کە یەکێکە لە شوێنە ئاینییە گرنگەکان بۆ ئایینی ئێزیدیەکان. هەروەها کۆبوونەوەی دیالۆگ لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێزیدی ڕێکخرا، لەو ماوەیەدا ئەزموونەکان ئاڵوگۆڕ کران و ڕێگاکانی پشتیوانی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.
ڕۆژی دووەم (31ی ئایاری 2025):
هەردوو ئۆرگانەکە (لە کەرکوک و شێخانەوە) چالاکییەکی هاوبەشیان ئەنجامدا لە هەولێر بە ئامانجی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. دانیشتنێکی کراوە لە نێوان هەردوو دەستەو و نوێنەرانی وەزارەت بەڕێوەچوو و باس لە میکانیزمەکانی فراوانکردنی بازنەی کاری لیژنەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرا بۆ ئەوەی پارێزگارەکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە. هەروەها چیرۆکی سەرکەوتنەکانی گەنجان و ژنان لەم بوارەدا پێشکەش کران و گفتوگۆیان لەسەر کرا کە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی گرنگی ئەوان بوو لە پشتیوانیکردن لە ئاشتی کۆمەڵگا.
هەروەها سەردانەکە بۆ هەولێر گەشتی ژمارەیەک شوێنەوارە ئاینییە دیارەکانی لەخۆگرتبوو کە لەوانە مزگەوتی جەلیل لخەیات و مزگەوتی ئاڵتون، ئەمە جگە لە دیدارێکی فەرمی بەرهەمدار لەگەڵ وەزیری ئەوقاف لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز دکتۆر پشتوان سادق کە لەو ماوەیەدا هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە ئایینی و کولتوورییە جیاوازەکانی عێراقدا پێداچوونەوەی بۆ کرا.
ئەم چالاکییانە وەک مۆدێلێکی پراکتیکی بۆ پشتگیریکردنی گفتوگۆی نێوان کولتووری و نێوان ئایینەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئۆرگانە ناوخۆییەکان، بەشدارن لە بنیاتنانی ژینگەیەکی گشتگیرتر و سەقامگیرتر لە وڵاتدا