بەبەشداری ژمارەیەك لەچالاكوانان، نوێنەری رێكخراوەكان، مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامەنوسیان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی گفتوگۆی كێشە و گرفت و لەمپەرەكانی بەردەم كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكات.
 
رۆژی 23/10/2023 و لەشاری هەولێر دانیشتنەكە بەڕێوەچوو كە تیایدا سەرەڕای خستنەڕوی ووردەكاری كەمپەینی میدیایی (مەدەنی) كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادیەوە لەماوەكانی رابردودا ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆی میدیایی لەگەڵ 26 چالاكوان و بەرپرسانی رێكخراوەكان ئەنجامدراوە و لەوێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی بڵاویكردوەتەوە.
هەر لەدانیشتینەكەدا پانێلێك بۆ هەریەك لە هەر هەردی ئەحمەد جێگری سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان و بەهار عەلی سەرۆكی رێكخراوی ئێمە و هۆشیار مالۆ سەرۆكی رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ رێكخرا.
لەپانێلەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئێستا رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چۆنییەتی بەردەوامبون و بەهێزبون و ئەو رێكار و ئالییەتانەكرا كە لەلایەن فەرمانگەوە بۆ رێكخراوەكان ئەنجام دەدرێت.
ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی پڕۆژەی موبادەرەیە كە رێكخراوی (یو پی پی UPP) ئیتاڵیا پاڵپشتی دەكات و یەكێتی ئەوروپا پارەداری دەكات، ئامانج لێی باشتركردنی بارودۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییە لەعێراق و هەرێمی كوردستان.
خوێنەرانمان دەتوانن لەرێی ئەم لینكەوە بینەر و بیسەری تەواوی ئەو پۆستكاتەنەبن كە بەناوی مەدەنییەوە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بڵاوی كردونەتەوە.كێشە و گرفتەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی تاوتوێ‌ دەكرێن
بەبەشداری ژمارەیەك لەچالاكوانان، نوێنەری رێكخراوەكان، مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامەنوسیان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی گفتوگۆی كێشە و گرفت و لەمپەرەكانی بەردەم كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكات.
رۆژی 23/10/2023 و لەشاری هەولێر دانیشتنەكە بەڕێوەچوو كە تیایدا سەرەڕای خستنەڕوی ووردەكاری كەمپەینی میدیایی (مەدەنی) كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادیەوە لەماوەكانی رابردودا ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆی میدیایی لەگەڵ 26 چالاكوان و بەرپرسانی رێكخراوەكان ئەنجامدراوە و لەوێب سایت و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی بڵاویكردوەتەوە.
هەر لەدانیشتینەكەدا پانێلێك بۆ هەریەك لە هەر هەردی ئەحمەد جێگری سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان و بەهار عەلی سەرۆكی رێكخراوی ئێمە و هۆشیار مالۆ سەرۆكی رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ رێكخرا.
لەپانێلەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئێستا رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چۆنییەتی بەردەوامبون و بەهێزبون و ئەو رێكار و ئالییەتانەكرا كە لەلایەن فەرمانگەوە بۆ رێكخراوەكان ئەنجام دەدرێت.
ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی پڕۆژەی موبادەرەیە كە رێكخراوی (یو پی پی UPP) ئیتاڵیا پاڵپشتی دەكات و یەكێتی ئەوروپا پارەداری دەكات، ئامانج لێی باشتركردنی بارودۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییە لە #عێراق و #هەرێمی_كوردستان.
خوێنەرانمان دەتوانن لەرێی ئەم لینكەوە بینەر و بیسەری تەواوی ئەو پۆستكاتەنەبن كە بەناوی مەدەنییەوە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بڵاوی كردونەتەوە.