
رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج لە بەرواری 23/11/2025 مێزگردێکی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە هەولێر رێکخست. بە بەشداریی 40 گەنج لە هەردوو ڕەگەز، چالاکوان، ڕۆژنامەنووس، نوێنەر لە رێکخراوە جیاوازەکان، ماموستا لە زانکۆ و پارێزگا جیاوازەکان. هەروەها نوێنەری دام و دەزگا حکومیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەوانەش بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی وەزارەتی لاوان و وەرزش لە بەغدا و کەرکوک، نوێنەرانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەندیکاکانی کرێکاران، و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. ئامادەبووان بەشدارییان کرد لە ئاڵوگۆرکردنی بیرۆکە و بۆچوون دەربارەی چەندین بابەتی جیاواز.
لە بەشی یەکەمی مێزگردەکە تیشک خرایە سەر چەند تەوەری سەرەکی، لەوانە ناساندنی تۆڕی 2250 گەنجان و ئاشتی و ئاسایش، ڕۆڵی دامەزراوەکانی حکومەت لە پەرەپێدانی توانای لاوان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان. هەروەها بەشداربووان باسیان لە گرنگی ڕۆڵی پەروەردە کرد لە ئامادەکردنی لاوان بۆ بازاڕی کار و پشتگیریکردن لە بەشداری چالاکانەیان لە ڕێکخراوەکان و سەندیکاکان و کۆمەڵگەی مەدەنیدا.
لە کۆتایی مێزگردەکەدا ئەو پێشنیار و بیرۆکە جۆراوجۆرانەی کە لەلایەن بەشداربووان پێشکەشکران لە کاتی گفتوگۆکەدا کۆکرانەوە، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە پێشنیارەکان وەک بنەمایەک بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و بەرنامەکانی داهاتوو پەیوەندیدار بە لاوان. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییانە بریتییە لە زیادکردنی بەشداری لاوان لە کاروباری کۆمەڵایەتی و بازاڕی کاردا، هەروەها زیادکردنی هۆشیارییان لە بەرپرسیارێتییە مەدەنییەکان و بەشداریکردنییان لە کۆمەڵگەی مەدەنی.
مێزگردەکە سەکۆیەکی بۆ لاوان ڕەخساند کە بیرۆکە و دیدگاکانیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڕیاردەران و دامەزراوە گشتی و حکومییەکان ئاڵوگۆڕ بکەن، گرنگی بە داڕشتنی پێشنیارەکان بدرێت کە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی بەشداریکردنی لاوان لە کاروباری گشتی، پەروەردە و بازاڕی کاردا.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی (کاریگەری کۆمەڵگای مەدەنی بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی لە عێراق) کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج.










