
لە 12ی شوبات 2026، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی (PFO) بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پڕۆژەی تواناسازی ئابووری ژنانی عێراق (IWEE)، کە لە ناوەندی کلتووری قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن Expertise France ڕێکخرا و بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، کونسوڵی فەرەنسا، نوێنەرانی ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسا (AFD) و هاوبەشانی جێبەجێکردن.
بەشداریی PFO وەک هاوبەشێکی جێبەجێکار لە چوارچێوەی ستراتیژی گشتی ڕێکخراوەکە بۆ تواناسازی ژنان دێت، کە جەخت دەکات لە سەر بەهێزکردنی تواناکانی ئابووری ژنان، پشتگیری لە کارگێڕی ژنان، زیادکردنی دەستگەیشتن بە سەرچاوە و دارایی، و دروستکردنی هاوبەشی و پەیوەندی بەردەوام لە ئاستی خۆجێیی و نیشتمانی.
لە میانەی چاڵاکییەکەدا، ڕێکخراوەکە دیدگای خۆی خستڕوو لەسەر بنەمای ڕێبازێکی یەکگرتوو دامەزراوە، کە نێوان فێرکاری و بەهێزکردنی تواناکان، پشتگیری لە پڕۆژە بچووکەکان، و بەهێزکردنی بەشداری ژنان لە چالاکییە ئابوورییە ناوخۆییەکان ، بە شێوەیەک کە لەگەڵ چوارچێوە نیشتمانییەکان بۆ تواناسازی ئافرەتان هاوتەریبە و یارمەتی دەدات بە گەشەپێدانی بەردەوام و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر و ئارامتر.






