
پێنجشەممە 2026/4/16
خاتوو ضمیاء محمد جاسم، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە پارێزگای کەرکووک، پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە کەرکووک كرد، لە دیدارەکەدا ڕێککەوتننامەیەکی ی هاوبەش لە نێوان هەردوو لای واژوو کرا.
ئامانجی رێككەوتنامەكە پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاریە بۆ بڵاوکردنەوەی بەها و چەمکەکانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا، هەروەها پشتگیری لە هەوڵە هاوبەشەکان لە بوارەکانی هوشیاركردنەوە، چاودێریکردن و تواناسازی.
لە لایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی كەركوك رایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتننامەیە لە چوارچێوەی پشتگیریی کۆمسیۆن بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دێت، چونکە رێكخراوەكان بە هاوبەشێكی ڕاستەقینە دادەنرێن لە پاراستن و بەهێزکردنی مافی مرۆڤ.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە واژووکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە و سوپاسیان هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤیان کرد لە پشتگیریکردنی ڕێکخراوە چالاکەکان لە پارێزگای کەرکووک.
