
هەولێر | سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢6
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ بەهێزکردنی پنەماکانی مافی مرۆڤ و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە شاندێکی باڵای نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق کرد.
وردەکاری سەردانەکە و واژۆکردنی یاداشتنامەکە
لە سەردانەکەدا، یاداشتنامەی هاوکاری فەرمی لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا، کە ئامانج لێی هەماهەنگیکردنی هەوڵە هاوبەشەکانە لە دۆسیە یاسایی و مافەکانی مرۆڤدا.
وردەکاری پێشوازی:
بەڕێز عەبدوڵڵا خالید: سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراو.
خانم ڕیم غەسان: ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی.
پێشوازییان لە ئەندامانی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆن کرد.
هاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەن
ئەم یاداشتنامەیەی هەولێر، سێیەمین ڕێککەوتنی لەو شێوەیەیە کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤدا ئەنجامی دەدات؛ پێشتر هەوڵەکانیان بە یاداشتی هاوکاری سەرکەوتوو لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک گەیشتبووە ئەنجام، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هێزی هاوبەشی ستراتیژی و متمانەی هاوبەشە لە نێوان هەردوولادا.
"بەردەوامیی ئەم هاوکارییە و فراوانبوونی بۆ نووسینگەی هەولێر، جەختکردنەوەیە لەسەر تەواوکاریی ڕۆڵی نێوان دامەزراوە فەرمییەکان و ڕێکخراوە نیشتمانییەکان بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەک کە ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤ بگرێت.
دەربارەی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ، ڕێکخراوێکی نیشتمانی پێشەنگە، کە بە جۆش و خرۆشەوە لە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکات، هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ بنیادنانی پردی پەیوەندی و پەرەپێدانی ئەو سیاسەتانەی خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن.



