
ئەمڕۆ، 08/06/2026، کۆبوونەوە ناساندنییەکانی پلاتفۆڕمەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە قەزای داقوق دەستیان پێکرد، بە بەشداری ئەندامانی پلاتفۆڕی کورد و کاکەیی، وەک سەرەتای کار و چالاکییەکانی ئەم پلاتفۆڕانە لە چوارچێوەی پرۆژەی «بنبنەوە / Nabhni».
ئەم پرۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێ دەکرێت، بە هاوبەشی ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ و بە پاڵپشتی و دارایی لێژنەی نەرویجی بۆ کاروباری پەنابەران.
بەهیوای ئەوی ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزکردنی گفتوگۆ، هاوکاری و بەشداری نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.

