
وۆرکشۆپێکی تایبەتی لە نێوان ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی لە بەغدا تۆمارکراون و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە بەغداد لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کاری هاوبەش، ڕێکخراوی مەسەلە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، وۆرکشۆپێکی تایبەتی ڕێکخست کە ئامانجی بەهێزکردنی ڕاوێژ و هەماهەنگی بوو لە نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران – بەغداد.
لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆی بنیاتنەر بەڕێوەچوو کە تیشکیان خستە سەر ڕێگاکانی نەهێشتنی ئاستەنگە کارگێڕییەکان و یەکخستنی دیدگاکان، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی کاری کاریگەرتر و بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرتاسەری وڵاتدا.
شانازیی ئەوەمان پێبڕا کە میوانداریی شاندێکی ڕێزدار لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە بەغداد بکەین، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: مامۆستا سامر موحسین یاس – بەڕێوەبەری وردبینیی باڵای یەکەم، مامۆستا ئەسعەد کازم حسێن – بەڕێوەبەری باڵا، مامۆستا ماهر عەزیز ئیبراهیم – ڕاوێژکاری یاسایی، مامۆستا ویسام هاشم موحەممەد – سەرۆکی نووسەرانی تایپێست
ڕێکخراوی مەسەلە و ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی هیوا خوازن ئەم هەنگاوە کە ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی هاوبەشە بۆ چەسپاندنی کولتووری دیالۆگی کراوە، و پەرەپێدانی چوارچێوە ڕێکخستنەکانی کاری مەدەنی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک هاوبەشێکی کارا لە گەشەپێدانی بەردەوامدا بەهێزتر بکات.

