​ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕاهێنانەکانی بەردەوامە بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ژنان لە مووسڵ بۆ ١٥٠ ئافرەتر بەشداربوو . لەم ڕاهێنانەدا چەندین بابەت تاوتوێ دەکرێن ، لەوانە: تێگەیشتن لە ململانێ و بەڕێوەبردنی، چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە، بەرقەرارکردنی ئاشتی و بەشداریی ژنان، جگە لەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە چۆنیەتی پاشەکەوتکردن، کارامەیی بازرگانی و ، تێگەیشتن لە بازاڕی کار.

​ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەرزکردنەوەی توانای خۆڕاگریی ژنان لە ڕێگەی بەهێزکردن و ڕەخساندنی دەرفەتەکان: پڕۆژەی ژنانی بەهێزتر- گەلانی بەهێزتر" بەردەوامن، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی "ژن لەپێناوی ژنانی جیهان" جێبەجێ دەکرێت.