رۆژی پێنج شەممە 25ی نیسانی 2019 لەشاری هەولێر لەچوارچێوەی پڕۆژەی (رێگەخۆشكردن بۆ پتەوكردنی بەرنامەی ئاشتی، گەنجان و ئاسایش لەعێراق) #رێكخراوی_ئاشتی_وئازادی وۆركشۆپێكی بۆ راهێنانی 25 گەنجی چالاكوانی مەدەنی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدا.
لەوۆركشۆپەكەدا گەنجانی چالاكوان لەسەر بڕیاڕی 2252ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رادەهێنرێن كە تیشك دەخاتە سەر ئاشی و رۆڵی گەنجان لەو پێناوەدا.
وۆركشۆپەكە بەهاوكاری دامەزراوەی فریدریچ ئایبرتی ئەڵمانیا و رێكخراوی تەموز بۆ گەشەپێدان ئەنجامدرا و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.