لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، رۆژی پێنج شەممە لەبارەی بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی راهێنان بۆ ژمارەیەك قوتابی زانكۆ لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
راهێنانەكە بەشێكە لەپڕۆژەیەكی تایبەت بەبواری رێگریكردن لەبیری توندڕەوی لەهەرێمی كوردستان كە بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی (UPP) ئیتاڵیا و بەپاڵپشتی (NOVACT) ئیسپانیا و لەچوارچێوەی پلاتفۆڕمی (OPEV) لەشاری هەولێر بۆ ماوەی یەك رۆژ بەردەوام دەبێت و بەشداربوان دەربارەی (رێگریكردن لەبیری توندڕەوی لەهەرێمی كوردستاندا) راهێنانیان پێدەكرێت.
لەراهێنانەكەدا سێ بابەت لەژێر نانیشانەكانی (باكگراوندێكی تیۆری لەسەر بیری توندڕەوی) و (رەهەندی جێندەری و بیری توندڕەوی) و (واقیعی بیری توندڕەوی لەهەرێمی كوردستان) پێشكەشكران.
بەشداربوانی راهێنانەكە قوتابیانی زانكۆن و ژمارەیەك راهێنانی تیۆری و پراكتیكیان لەلایەن توێژەران و بەڕێوەبەرانی راهێنانەكە پێكرا و بەخستنەڕوی پرسیار و سەرنج و تێبینییەكانیان راهێنانەنەكەیان دەوڵەمەندتركرد.
یەكێكی دیكە لەئامانجەكانی چالاكییەكە ئەوەیە كە بەشداربوانی راهێنانەكە ببنە بەشێك لەهەوڵەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەهەرێمی كوردستان بۆ رێگریكردن لەبیری توندڕەوی پەڕگیڕ لەداهاتودا.