ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی وه‌ك تاكه ڕێكخراو له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به بڕیاری ٢٢٥٠ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یهككگرتوهكان دەكات كه تایبه‌ته بهپرسەكانی گه‌نجان، ئاشتی و ئاسایش.
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌رده‌وامه له هه‌وله‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ٢٢٥٠ له عێراق له پێناو زیادكردنی به‌شداری گه‌نجان له پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردن و بونیادنانی ئاشتی له رێگای كه‌مپه‌ینی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی گه‌نجان له پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردن، هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه به‌رده‌وامانه‌ی كه ده‌درێن بۆ داڕشتنی ڕه‌شنوسی یه‌كه‌می پلانی نیشتیمانی بۆ جێ به‌جێكردنی بڕیاری ٢٢٥٠ له عێراق.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی وه‌ك تاكه ڕێكخراو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردا بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه ئامانجیه‌تی گفتوگۆ بكات ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره و داڕشتنی ڕاسپارده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه كگرتووه‌كان.
كۆبونه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌واوی گفتۆگۆكان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه له‌م ووڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن:
به‌لجیكا، كۆماری سه‌لڤادۆر ، عێراق، لیبیا، میسر، ئێران، فلیپین، نێجیریا، چاد، كۆماری شیلی-ئه‌مریكای باشور، كۆماری هایتی- ئه‌مریكای باكور، كۆماری گۆنگۆی دیموكرات، كامیرۆن.
====================
ئێمە كێین
رێكخراوی ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی ناحكومی و قازانج نه‌ویسته, سه‌ربه‌خۆیه له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و بڕوای وایه ناتوندوتیژی تاكه رێگه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.
باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌ناوچه‌ی دیكه باره‌گا ده‌كاته‌وه به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.
ئامانجی گشتی:
به‌شداربوون له سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ
ئامانجه تایبه‌ته‌كان:
- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به ماف و ئازادییه‌كان.
- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان .
- به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.
- بونیادنانی توانامرۆییه‌كان
- مه‌به‌ست
به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه بڕوای به ئاشتی وپێكه‌وه ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
په‌یڕه‌و و په‌یكه‌ری ناوخۆیی رێكخراو بخوێنه‌وه:
رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی كه له فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه به ژمار743-ك.
لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له تۆماری رێكخراو ببینه:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رێكخراوه‌وه ده‌توانیت ته‌ماشای پرۆفایلی رێكخراو بكه‌یت