لەبەرامبەر هەوڵ و كۆششەكانیدا و بەتایبەت لەكاتی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرنتینەكاندا دابەشكردنی هاوكاری و پێدانی راوێژی یاسایی بەهاوڵاتیان، پارێزگاری بەغداد بەنامەیەك سوپاسی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی دەكات.
لەنامەكەدا كە ژمارە ق1 / 707 و لەرێككەوتی 24/11/202 و لەلایەن محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغداوە واژۆكراوە تیایدا هاتووە، كۆشش و هەوڵ و ماندوبونەكانتان بەرزرادەگرین لەكاتی سەردەمی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا لەبەرامبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابەشكردنی هاوكاری بەسەر هاوڵاتیاندا.
پارێزگارەكەی بەغداد لەهەمان نامەدا نوسیویەتیشی؛ هەوڵەكانتان بەرز دەنرخێنین دەربارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری یاسایی بۆ هاوڵاتیان لەئەبو غرێب و حسێنییە.
رێكخراوی ئاشتی وئازادی، رێكخراوێكی ناحكومی و قازانج نەویستە، سەربەخۆیە لەكارو بڕیاردان، بڕوای بەكاری خۆبەخشی هەیە و كار بۆ سەقامگیری ئاشتی و پاراستن و داكۆكی لەئازادییەكانی تاك و كۆمەڵ و پتەوتركردنی مافەكانی مرۆڤ دەكات و بڕوای وایە ناتوندوتیژی تاكە رێگەیە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەكان.
ئەمەی لای خوارەوە دەقی نامەكەی پارێزگاری بەغدایە كە بۆ رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ناردویەتی