​

ناتەبایی خوێندن و بازاری کار:

نزیکەی ٤٠٪ی دەرچووانی زانکۆ بەدەست زێدەڕۆیی لە خوێندن یان کارکردن لە دەرەوەی پیشە و پسپۆڕیی خۆیانەوە دەناڵێنن و زۆرینەش بۆ دۆزینەوەی کار پشت بە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی دەبەستن.

 

​خۆشگوزەرانیی دەروونیی کرێکارانی بیناسازی:

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئاستی خوشگوزەرانیی دەروونی لە لای کرێکارانی بیناسازی لە ئاستێکی نزمدایە و زۆرینەیان بێبەشن لە بیمەی تەندروستی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

 

​ڕۆڵی زانکۆ لە هوشیاریی مافەکانی کار:

زۆرینەی دەرچووان لە کاتی چوونە ناو بازاری کارەوە تووشی جۆرێک لە «شۆکی ناسنامه» و تەمومژاویبوون دەبن لە نێوان زانینی ئەرکەکان و نەناسینی مافە یاساییەکانیان، چونکە بابەتی مافەکانی کار لە بەرنامەی خوێندندا پەراوێز خراوە.

 

​دەتوانن تەواوی دەقی توێژینەوەکان بە شێوەی PDF لێرە بخوێننەوە: