لەنوێترین راپۆرتیدا رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ هاوبەشەكانیدا داوادەكات په‌له‌بكرێت له ناردنی پڕۆژه بودجه‌ی 2020 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هەروەها داواش دەكات پێویسته پڕۆژه‌ی بودجه‌كه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت
ئەوە لەكاتێكدایە كە هەرێمی کوردستان لە پاش پەسندکردنی یاسای بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا هیچ یاسایەکی بودجەی پەسند نەکردووە و ئەمساڵی ٢٠١٩ ماوەی شەش ساڵ تێپەڕ دەبێت کە هەرێمی کوردستان هیچ یاسایەکی بودجەی نییە.
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان (بودجه‌ی جێگره‌وه 2020) رادەگەیەنێت كە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان دا کاری لەسەر دەکرێت.
ئەم ڕاپۆرته بەشێکە لە كاروچالاكیه‌كانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كه بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی پردێك بۆ ئیتالیا Un Ponte Per و بە پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌نجانی میزۆپۆتامیا جێ به‌جێ ده‌كرێت.
ئامانج لە پرۆژەی بودجەی جێگرەوە، بەهێزکردنی بودجەی چەند سێکتەرێکی دیاریکراوە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا
كلیك لێرە بكە بۆ بینین و خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەكە بەشێوەی PDF