مافی خۆپیشاندان له نێوان ده ق و پراكتیكدا
توێژینه وه ێكی شیكارییه بۆ یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان
ئاماده‌كردنی
خگاب عزیز
هه‌لێر - 2016
گرفتی توێژینه‌وه:
مافی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه، مافێكی سروشتی و بنه‌ڕه‌تی هه‌ر تاكێكه بۆیه ده‌بێت ئه‌و مافه فه‌راهه‌م بێت و تائه‌و په‌ری زه‌مینه‌سازی یاسایی بۆبكرێت، له كوردستان و عێراقدا، به پشت به‌ستن به ده‌ستوری عێراقی و یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م مافه له چوارچێوه‌ی یاسایێكی تایبه‌تدا رێكخراوه، به‌ڵام یاساكه كۆمه‌ڵێك ئیشكالیه‌تی ماف و ئازادی تاكی تێدایه، كۆمه‌ڵێك له بڕگه‌و ماده‌كانی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه نیوده‌وله‌تیه‌كان ناگونجێت هه‌روه‌ك نارونی له چه‌ند چه‌مك و برگهیهكدا هه‌یه كه ده‌شێت زیاتر له شرۆڤهیێكیان بۆ بكرێت تا راده‌ی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كان بۆ پێدانی مۆله‌ت به قورس دێنه به‌رچاو و ده‌سه‌لاتێكی تا راده‌یه‌ك ره‌ها دراوه به وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان. ئه‌گه‌رچی یاساكه هه‌لگری كۆمه‌لێك ئیشكالیه‌ته به‌لام تا ئێستا خودی ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه كراوه.
گرینگی توێژینه‌وه:
گرینكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه هه‌ولێكی ده‌ست پێشخه‌رییه بۆ ناسین و تێگه‌یشتنی وردی یاسایی و مافداری و به‌رپرسیارێتی له ده‌ق و ماده و برگهكانیدا، ئه و تیبینی و ره‌خنانه كۆ ده‌كاته‌وه كه ده‌رباره‌ی یاساكه له‌لایه‌ن كه‌س و ده‌زگاكانه‌وه هه‌بون ، دوای تاوتوێكردنیان له شێوه‌ی راپۆرتێكی زانستی ده‌خاته روو، هه‌روه‌ك ده‌بێته بنه‌ماێك بۆ هه‌ر هه‌مواركردنه‌وه و چاككردنه‌وه ی یاساكه له داهاتوودا.
ئامانجه‌كانی توێژینه‌وه:
1 ــ ئیشكالیه‌ته یاساییه‌كانی یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان چین؟
2 ــ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر دۆخی خۆپیشاندانی هه‌رێم چی بوه و چۆن بوه؟
3 ــ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا كردوه؟
میتۆدۆلۆژی: توێژینه‌وه‌یێكی شیكاریی ــ چۆنایه‌تیه، پشتی به چاوپێكه‌وتنی كراوه به‌ستوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.بۆ ئه‌م مه‌به سته زیاتر له 15 چاوپێكه‌وتنی راستهخۆو زیندو له‌گه ل چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له لێژنه‌ی یاسایی و كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی له په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراوه :
پێشه‌كی
پرسه‌كانی ئازادی ڕاده‌برین و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و مانگرتن به كۆڵه‌گه‌و ڕه‌گه‌زی به‌هێزی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی داده‌نرێن. چونكه ئه‌م ڕه‌گه‌زانه یان ئه‌و ماف و چه‌مكانه پره‌نسیپی سه‌ره‌تایین بۆ باوه‌ربون به به‌شداری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له داواكردنی ماف و ئازادیه‌كانیان. ئه‌مه‌ش به روونی له ڕێكه‌وتنامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیانه كردوه، گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چن بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ماف و چه‌مكانه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی و یاساكانیان به ته‌واوی و دوور له هه‌ر پێشێلكاری و سنورداركردنێك ڕه‌نگ بداته‌وه.
بابه‌تی مافی گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه په‌یوه‌ندیێكی به هێزی به مافی ڕاده‌بڕین و ئازادی گوزارشت كردنه‌وه هه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی دیوێكه له دیوه‌كانی ئازادی ڕاده‌ربڕین، جا ئه‌مه به مانگرتنی ئاشتیانه بێت، یان به نوسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رات بێت یاخود كۆكردنه‌وه‌ی واژووی گروپ بێت یان خۆپیشاندان و مانگرتن بێت له كاركردن.
بۆیه ده‌كرێت بلێین گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه بریتی یه له ( توانای هاوڵاتیان له گردبونه‌وه و به یه‌ك گه‌یشتن؛ به شێوه‌ی گروپ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه گشتیه‌كان، یان كۆمبون و ڕێپێوان و مانگرتنی ئاشتیانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی رێكخه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به دۆخ و دۆزه جیاوازه‌كان له ولاتدا، تاكو وه‌ك كارتێك به‌كاربێت بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كار واته حكومه‌ت مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به دۆخ و ژیانی گشتی، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان به هۆكارێك له هۆكاره‌كانی ڕاده‌بڕین له ڕێگای ئه‌و شێوازانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێدا داده‌نرێت.
یاسای مافی خۆپیشاندان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیان و بیروباوه‌ڕو بۆچونی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، بۆیه پێدانی پانتایێكی فراوان به یاسا ناسان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیا و سود بینین له ئه‌زمونی نێوده‌وڵه‌تی و واقیعی وڵاته دیموكراتیه‌كان پێویستیێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و یاسایه‌یه، گرینگه ئه‌م یاسایه له نێو میدیا‌و سۆشیال میدیا بخرێته ڕوو تاكو زۆرترین خه‌ڵك به تێكڕای توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌شداربن له دانانی بڕگه‌و مادده‌كانی.
له‌م توێژینه‌وه‌یدا ئامرازی چاوپێكه‌وتنی كراوه بهكاهاتوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی زیاتر له ده چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و چالاككوانان و برپرسانی په‌یوه‌ندار له ماوه ی نێوان 1-6-2016 تاكو 31-8-2016 له شاری هه ولێر .
ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی خۆپیشاندان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان:
مافی ڕاده‌ربڕینی ئاشتیانه به یه‌كێك له مافه سروشتیه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت كه جاری گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی (1948) جه‌ختی لێكردۆته‌وه. هه‌روه‌ك له هه‌ردوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تن به مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به روونی ئاماژه‌یان داوه به ده‌سه‌به‌ركردنی ماف و ئازادی ڕاده‌بڕین به شێوه‌یه‌ك كه به یاسا ڕێك بخرێت و دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ئادابی گشتی، له مادده‌ی (21)ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كاندا هاتوه (( مافی گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه دان پیانراوه، نابێت هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌و مافانه هه‌بێت وه ده‌بێت ئه‌م مافه به پێی یاسا ڕێك بخرێت)). له كومهڵگه دیموكراتیه‌كان ڕێوشوێنی پێویست داده‌نرێن بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاداب و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتی، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی تایبه‌تیش داده‌نرێن بۆ پاراستنی ئازادییه گشتیه‌كان و گوزارشته تایبه‌تیه‌كان.
بڕیاری ژماره (59) (د ــ 1) له ڕێكه‌وتی 14 دیسمبر 1946 كه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (خولی یه‌كه‌م) ده‌رچوو هاتوه (( مافی ئازادی ڕاده‌بڕین به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌رجه‌سته كراوه، ئازادی ڕاده‌بڕین و په‌یڕه‌وكردنی بیروباوه‌ڕ موماره‌سه ده‌كرێن به‌بێ هه‌ر كۆت و به‌ندێك، چونكه ئه‌مانه مافی بنه‌ڕه‌تی و سروشتی هه‌ر مرۆڤێكن )) هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م مافانه به‌زه‌قی له ڕێكه‌وتنامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هاتون، بۆ نموونه له ماده‌ی (19)ی جاری گه‌رودونی مافی مرۆڤدا هاتوه: (( ئازادی ڕاده‌بڕین و گوزارشت كردن كه مافی ڕاده‌ربڕین و گوزارشت كردن ده‌گرێته‌وه دوور له هه‌ر ڕێگری و له‌مپه‌رێك و دوور له په‌راوێزخستن و وه‌لانانی بیروبۆچونه‌كان، ده‌بڕینیان و په‌خش كردنیان به هه‌ر ئامرازێك بێت به‌بێ سنوردانان( ).
له په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كاندا هاتوه:-
1 ــ مافی هه‌ر مرۆڤێكه گوزارشت له ڕاوبۆچونه‌كانی بكات به‌بێ رێگری.
2 ــ هه‌موو مرۆڤێك مافی ڕاده‌ربڕینی هه‌یه ئه‌م مافه هه‌ریه‌كه له وه‌رگرتن و پێدانی زانیاری و ده‌ربڕینی بیروڕا و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانی تر ده‌گریته‌وه به‌بێ دانانی سنوربه‌ندی، ئینجا به وتن یان به‌نوسراو یان به چاپكراو یان هه‌ر ئامرازێكی تر بێت.
3 ــ ئه‌و تێكستانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی ئه‌و ماده‌یه هاتون ئه‌رك و به‌پرسیارێتی تایبه‌تن.
4 ــ ده‌شێت هه‌ندێك كۆت و به‌ند هه‌بن به‌ڵام ده‌بێت به‌ده‌قی یاسا دیاریبكرێن، له‌به‌ر یه‌كێك له‌م هۆكارانه( ):
أ ــ ڕێزگرتنی ماف و سومعه‌ی ئه‌وانی تر.
ب ــ پاراستنی ئاسایشی گشتی(نه‌ته‌وه‌یی) یان سیستمی گشتی یا سه‌لامه‌تی و ئادابی گشتی.
لێره‌دا به ڕوونی مافی ئازادی ڕاده‌برین و گوزارشت كردن له بیروڕاو ده‌ربڕینیان به ئازادی ئاماژه‌یان پێدراوه، به هه‌مان شێوه گه‌یشتن به زانیاری به‌بێ كۆت و به‌ند وه‌ك مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ دروستكردنی بیروڕاو گوزارشت لێكردنیان خراوه‌ته روو. هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (1) له‌ماده‌ی (12) به‌ڵێنامه‌ی مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا هاتوه ((مافی هه‌ر مرۆڤێكه گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ك مافی هه‌ر مرۆڤێكه یه‌كێتی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌نجامبدات له‌سه‌ر تێكڕای ئاسته‌كان به‌تایبه‌تی له بواری سیاسی و بازرگانی و سه‌ندیكایی و مه‌ده‌نی كه مافی هه‌ر مرۆڤێكه بچێته پال هه‌ر سه‌ندیكایه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه پیشه‌ییه‌كانی خۆی.
ئیلتیزاماته ده‌ستوری و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراق:
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه واژوی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی له ساڵی 1966 (Iccpr) كردوه. له ماده‌ی (19) ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له به‌ندی دووه‌می دا هاتوه: ((ئازادی ڕاده‌ربڕین مافی هه‌موو كه‌سێكه له نێو ئه‌و مافانه‌شدا ئازادی وه‌رگرتنی زانیاری و بیروبۆچون به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه...)). بۆیه‌شه له‌سه‌ر یاسا دانه‌ری عێراقی پێویسته ئه‌و مافانه‌ی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتون رێكیان بخات وه‌ك له ماده‌ی (38)ی ده‌ستوردا هاتوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م یاسایه زامنی پاراستنی ئه‌و مافانه بێت به دروستی و یاسایی، دژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ده‌قی مادده‌ی (38) دا هاتوه به له‌به‌رچاوگرتنی ئاداب و سیستمی گشتی.
مافی خۆپیشاندان كۆت به‌ند ناكرێت ته‌نها به پێی یاسا نه‌بێت، ئه‌م مافه له ده‌ستوری عێراقدا له ژێر ناوی رێكخستنی ئازادی خۆپیشاندان به پێی یاسای ژماره (19)ی ساڵی (2003) به ناوی ((ئازادی گردبونه‌وه)) كه تا ئه‌مرۆ كاری پێده‌كرێت رێكخراوه. له به‌شی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتوه، قه‌ده‌غه‌كردن یان یاساخكردنی ئازادی گردبونه‌وه‌كان له یاسای سزادانی عێراقی دژه له‌گه‌ڵ ئیلتیزاماتی عێراق به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. له به‌شی سێیه‌می ئه‌و یاسایه‌دا هاتوه، ئه‌م یاسایه رێگری له هه‌ر گربونهوهیێك یان رێپێوان و خۆپیشاندانێك ده‌كات كه حكومه‌ت ئاگادار نه‌بێت واتا ده‌بێت حكومه‌ت ئاگادار بكرێته‌وه، په‌رله‌مانی عێراق یاسای ژماره (19)ی ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بچوكترین پره‌نسیپی مافه‌كانی مرۆڤ ناگونجێت، بۆیه یاسایێكی تر كه كۆمه‌ڵێك خاڵی پۆزه‌تیڤی تێدابو له خۆگرت، له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه مافی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه وه‌ك مافێكی سروشتی، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ماده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی (220 ــ 221) ی ره‌تكرده‌وه.
چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاسایی عێراقی:
له یاسای بنه‌ڕه‌تی(ده‌ستوری عێراق)دا كه له ساڵی 2005 ده‌رچوه، هاتوه، حكومه‌تی عێراق ملكه‌چه به گوێڕایه‌ڵی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادییه‌كان به مهرجیًك زه‌ره‌ر به سیستم و دابی گشتی نهگهینی یه‌كه‌م: ئازادی راده‌ربرین به هه‌موو ئامرازیك دووه‌م ئازادی راگه‌یاندن و چاپ و لاوكردنهوهو پروپاگنده سییه‌م ئازادی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه
له ده‌ستوری عێراقدا ئه‌م مافه زۆر به‌روونی ئاماژه‌ی پێدراوه له ماده‌ی (38) دا هاتوه ((ده‌وڵه‌ت مافی گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانه فه‌راهه‌م ده‌كات به مه‌رجێك زه‌ره‌ر به سیستم و ئادابی گشتی نه‌گه‌یێنێت، له‌م ده‌قه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه یاسا دانه‌ر ده‌توانێت به یاسایێك ئه‌م مافه ڕێكبخات.
ده‌قی ره‌شنوسی یاسای مافی گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانه له عیراقدا:
مادده‌كانی ره‌شنوسی یاسای مافی گوزارشت له راوبۆچون و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ناگونجێن له‌گه‌ڵ یاسا‌و رێسا‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ك ناشگونجێن له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراق. چونكه مادده‌كانی (15/ج) و (40) و (46) له ده‌ستوری عێراقدا ئه‌وه‌یان پشتراستكردۆته‌وه كه نابێت یاسایێك ده‌ربچێت پێچه‌وانه یان دژ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستور، به‌ڵام دوای تێبینی كردن له مادده‌كانی ره‌شنوسه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ماده‌كانی (2، 6، 7، 10) دژن له‌گه‌ڵ ده‌ستور به‌م شێوه‌یه:
1 ــ گه یشتن به زانیاری به شێوه‌ی ڕێگه‌پێدان نه‌ك ناچاری.
2 ــ جیا نه‌كردنه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌ی (كۆبونه‌وه‌ی) تایبه‌ت و گردبونه‌وه‌ی گشتی.
3 ــ دیاریكردنی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه له ماوه‌یێكی دیاریكراو (دیاریكردنی ماوه‌یێكی دیاریكراو بۆ گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان) مۆڵه‌ت وه‌رگرتن پێنج رۆژ پێش ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه. ره‌تكردنه‌وه‌ی مافی مانگرتن له ره‌شنوسه‌كه:
ره‌شنوسه‌كه له جیاتی ئاسانكاری و فه‌راهه‌م كردنی كه‌شێكی گونجاوی یاسایی بۆ پرۆسه‌كه كه‌چی به ده‌قێك ئه‌م مافه‌ی راده‌ربرین و گردبونه‌وه‌و مانگرتنی قه‌ده‌غه‌كردوه، به‌و ده‌قه‌ی له ماده‌ی 7/ سێیه‌م و ماده‌ی 10/دووه‌م دا كه كاتی گردبونه‌وه‌ی گشتی و مافی خۆپیشاندانیان له نێوان حه‌وتی به‌یانی تاكو 10 ی شه‌و دیاریكردوه‌و رێگه له هه‌ر گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كاته‌دا گیراوه.
به‌گشتی نارونی له ماده‌كانی ره‌شنوسه‌كه‌دا هه‌یه‌و به جۆرێك له ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كاندا داده‌نرێت، بۆیه گرینگه دووباره چاوخشاندنه‌وه به‌م ره‌شنوسه‌دا بكرێت به‌ر له ده‌رچون و جێگیركردنی. به‌ڵام له ماده‌ی (7) به‌ندی یه‌كه‌مدا هاتوه كه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه گشتیه‌كان پێویستی به ((رێگه پێدانی پێشوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، واته پێنج رۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی داواكاری رێگه‌پێدان له لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندان كه (له سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێ) وه‌ك له ماددوی (7)ی به‌ندی هه‌شته‌م دا هاتوه پێشكه‌ش ده‌كرێت. له‌سه‌ر ئه‌م لێژنه‌یه پێویسته ئامانجی ڕاگه‌یێندراو كات و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه دیاریبكه‌ن هه‌ریه‌ك له‌م زانیاریانه پێویستن (زه‌رورو بنه‌ڕه‌تین) بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت.
ئه‌م یه‌كه كارگێڕییه‌ی له به‌ندی حه‌وته‌مدا هاتوه روون نیه، بۆیه كراوه‌یه‌و قابیلی هه‌ڵگرتنی زیاتر له ڕاڤهیێكه، بۆیه‌شه مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی پێشینه ده‌بێته بارگرانی و كۆسپێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان هه‌روه‌ك به‌رپرسیارێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو له كات و شوێن و ئامانجه‌كانی خۆی لایدا( ).بۆیه‌شه ره‌شنوسی یاساكه به رێگرێك بۆ ئازادییه‌كان داده‌نرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوایه ئه‌م یاسایه ببایه پارێزه‌ری ئه‌م مافانه،بۆیه‌شه هه‌ر له‌سه‌ره‌تا كه یاساكه ده‌ڵێت مافی گوزارشت كردن له ڕاوبۆچون و مافی گه‌یشتن به زانیاری ته‌نها مافی هاوڵاتیانی عێراقیه به‌بێ ناو هێنانی توێژه‌كانی تر یان بیانیه‌كانی نیشته‌جێی عێراق (ماده‌ی 1 ــ به‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌م)، واته خه‌ڵكی بیانی و ئه‌وانه‌ی عێراقی نین و له عێراقدا ده‌ژین بۆیان نیه خۆپیشاندان بكه‌ن و زانیاری وه‌رگرن.
یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان
یه‌كه‌م : پره‌نسیپه نێودهوله تیه‌كان و یاسای رێكخستنی خۆپێشاندان له هه‌رێم
له خۆپیشاندان و گردبونهوهكاندا ئازادیێكی ڕه‌ها نیه به لكو ده‌بێت به یاسا ڕێك بخرێت نه‌ك كوت وبه‌ندكردن. له‌په‌یماننامه‌ی 1966دا خۆپیشاندان جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایش و ته‌ندروستی گشتی، هه‌روه‌ك نه‌بێته هۆی په‌كخستنی هاموشۆی گشتی و كاری رۆژانه.له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م ڕێكخستنه نابێت له‌سه ر ئازادی تاكه‌كه‌س بێت، بۆیه ئه‌ركی یاسا دانه‌ر زۆر قورسه چونكه ده‌بێت هاوسه‌نگی بكات له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئازادی تاكه‌كه‌س. به‌لام ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌نده‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان بوو ئه‌وه‌نده یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان نه‌بوو ئه‌م یاسایه به‌تاڵ بوو له ساده‌ترین پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ چونكه چه‌ندین كۆت و به‌ندی تێدایه كه پێویست كراوه بۆ موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه وا ده‌كات مافه‌كه به‌تاڵ بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی لامانوایه مافی ڕا ده‌ربڕین و خۆپیشاندان به گشتی ڕه‌ها نیه و سنوورداره بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ڵام كۆت و به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه هێنده زۆرن مافه‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردووه. هه‌رچه‌نده وه‌ك تیۆری وه‌ریبگرین گونجاوه له‌گه‌ل پێوه‌ره نێوده‌وله‌تیه‌كان، به‌لام كێشه‌ێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یاساكه وه‌كو خۆی جێبهجێناكرئ بواری قۆزتنه‌وه‌ی(استغلال) ی تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ری یاساكه ئه‌وه‌یه نابێت خۆپیشاندان بۆ ئامانجێكی ره‌گه‌زپه‌رستی (راسیزم) و دژی گروپێكی ئیتنی یان نه‌ته‌وه‌یی یان موزهبی بێت.ده‌نا یاساكه گرفتێكی وای نیه له روی ده‌قه‌وه گومان هه‌یه له جێبه‌جێكردنی. به گشتی ده‌كرێت بلێین پێوه‌ره نێو ده‌وله تیه‌كان تا راده یه‌ك له یاساكه‌دا فه‌راهه‌م و ڕێكخراون به‌لام ئایا ئه‌م یاسایه چه‌نده ڕێكاره‌كانی موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه‌یان فه‌راهه م كردون ، راسته ڕێگه به‌و خۆپیشاندانه دراوه كه حكومه‌ت ویستویه‌تی به‌لام ئایا پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران كراوه؟ قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوان كراوه‌ته‌وه ؟ ده‌ست درێژی كاران سزادراون ؟ لێدان له خۆپیشانده‌ران راگیراوه؟ بهوهلامدانهوهی ئه‌و پرسیارانه تیده‌گه‌ین كه ئایا پێوه‌ره‌كان له چ ئاستێكن. بۆیه ده‌كریت بلیین تا راده‌یه‌كی باش پره‌نسیپ و بنه‌ما نیو ده‌وله تیه‌كان وه‌كو مافی ئازادی راده‌ربرین و خۆپیشاندان و بنه‌ماكانی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ تیادا پاریزراوه ته‌نها یه‌ك خال نه‌بیت ئه‌ویش به‌كارنه‌هینانی مندال له خۆپیشاندان
دووه‌م: مۆڵه‌ت یان ئاگاداركردنه‌وه
له مادده‌ی سێیه‌م/ بڕگه‌ی دووه‌مدا هاتوه (( ناكرێت خۆپیشاندان بكرێت به‌بێ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نوسراو))، وه‌ك له ده‌قه‌كه‌دا دیاره جه‌خت له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت كراوه‌ته‌وه نه‌ك ئاگادار گردنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه مۆڵه‌تی پێش وه‌خته‌یه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی خۆپیشاندان و ئازادی بیر‌ورا مافێكی سروشتی و وه‌رگیراوه( ).
سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ت دان تێڕوانینی جیاواز هه‌یه، مۆڵه‌ت نادرێت یه‌ك جار خۆپیشاندانم كرد گیرام، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ترسی له خۆپیشاندان هه‌یه، ئه‌و حیزبانه باوه‌ڕیان به شه‌قام و خۆپیشاندان نیه، له هۆڵهندابوم له ساڵێكدا (27) جار مۆڵه‌تی خۆپیشاندانم وه‌رگرت، له وڵاتانی جیهان یاسای خۆپیشاندان هه‌یه، به‌ڵام ڕێگری نیه به‌ڵكو ڕێكخستنی خۆپیشاندانه، من پێم وایه پێش یاساكه و دوای یاساكه هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه له كوردستان( ).
له لایێكی تر به‌رپرسی مۆڵه‌تدان له پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختی له ده‌قی یاساكه كرده‌وه‌و هه‌مان راوبۆچونی هه‌بوو، واتا مۆڵه‌ت له وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی وه‌رده‌گیرێت، به شێوه‌ی نوسراو له باری رێگه نهدانیشدا پێویسته هۆكاره‌كانی رون بكرێته‌وه، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆی هه‌یه دوای سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت پێنه‌دان، (چونكه مه‌رج نیه هه‌ر كه‌سێك كه داوای خۆپیشاندان ده‌كات ڕێگه‌ی پێبدرێت) ئه‌گه‌ر هۆكاری یاسایی هه‌بێت وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه بۆی هه‌یه داواكاریه‌كه ره‌ت بكاته‌وه، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆی هه‌یه تانه له بڕیاره‌كه بگرێت له دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌كه( ).
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه له زه‌مه‌نێكی دیاریكراو بۆ نمونه له ماوه‌ی مانگێك داوا ده‌كرێت له نێوان یه‌ك تا دوو مۆڵه‌ته( ). بۆیه داواكاری مۆڵه‌ت وه‌رگرتن كه‌مه چونكه هاوڵاتیان دڵنیان كه مۆڵه‌ت نادرێت و ره‌ت ده‌كرێته‌وه، هاوڵاتی به‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه هیچ به هایێكی نیه. بۆیه دۆخه‌كه بێ ده‌نگ كراوه( ).بۆیه كێشه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م له جێبه‌جێكردنی یاساكهدایه نه‌ك ناوهڕۆك وه‌ك هه‌ر یاسایێكی تر له كوردستان( ).
یاسایه‌كه ئه‌گه‌ر له رووی تیۆری سه‌یر بكرێت گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام كێشه‌یێك هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كاتێك كه یاسا وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ناكرێ، واته بواری قۆزتنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له یاساكه‌دا هاتوه كه داواكاریێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌قی یاساكه له رووی كات و شوێن و ئامانجه‌وه هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت رێگا به خۆپیشاندان بدرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پره‌نسیپی مۆڵه‌ته بۆیه ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی دهسهلاتدارت نه‌بێت ئه‌وا ناتوانی خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگاداركردنه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌بێت یه‌كسه‌ر حكومه‌ت یان یه‌كه‌ی كارگێڕی رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه بگرنه به‌ر چونكه كێشه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م له جێبه‌جێكردنی یاساكهدایه نه‌ك ده‌قه‌كه‌ی، بۆ نمونه له وڵاتێكی وه‌كو سوید كه وڵاتێكی دیموكراته هه‌ر پره‌نسیپی مۆڵه‌ته. به‌ڵام لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ناتوانێ رێگری له خۆپیشاندانه‌كه بكرێت. به‌ڵام لێره مۆڵه‌ت نادرێت( ).
ئه‌گه‌ر ئاگاداركردنه‌وه بێت له بری مۆڵه‌ت ئه‌وا هه‌ر خۆپیشاندانێك بنه‌ما یاساییه‌كانی تێدابێت ئه‌وا حكومه‌ت ڕێگای پێده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بێت ئه‌وكات به پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت، له بنه‌ڕه‌تدا خۆپیشاندان مافه، ناكرێت ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌م مافه كۆت و به‌ند بكات( ).
بۆیه گرینگه ڕێگه‌دان بچێته خواره‌وه، واته رێگه‌دان بچێته نێو تێكڕای كایه بچوكه‌كانی كارگێری و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام رێگه گرتن بچێته سه‌ره‌وه واتا ته‌نها وه‌زیر بۆی هه‌بێت رێگری هه‌بێت. به شێوه‌یه‌ك كه رێگه‌دان ئاسایی بێت و رێگه گرتن زه‌حمه‌ت بێت( ). چونكه ئه‌م پرسه له زۆرێك له وڵاتان به رێنمایی رێكخراوه، نه‌ك یاسا، بۆیه پێویسته ئه‌م ده‌قه نه‌مێنێت، ته‌نها رێنمایی هه‌بێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه، به‌ڵام ئاگاداركردنه‌وه‌ش گرینگه تاكو گیان و ئاسایشی خۆپیشانده‌ران پارێزراوبێت، ده‌زگاو پۆلیسی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپیشاندان مافێكی سروشتی یه ناكرێت زه‌وت بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و دۆخه‌ی له حاله‌تی ڕاگه‌یاندنی باری نا ئاسایی ناكرێت وا به ئاسانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به یاسایێك ئه‌م مافه نه‌هێلێت یان سنورداری بكه‌ین و پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ره‌فتار بكه‌ی( ). به‌ڵام له لایێكی تر ئه‌م هه‌وڵی هه‌مواركردن و گۆڕینی ماده‌و بڕگه‌كان به هه‌ولێك بۆ ئهنارشیسزم و تێكدان وه‌صف ده‌كرێت، چونكه ئه‌م هه‌وڵه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رێكخراو و حزبه‌وه درا مه‌به‌ست لێ ی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم بوو، بۆیه تا بكرێت ده‌بێت یاساكه و به‌نده‌كانی توند بكرێن، ئێمه له دۆخێكی مه‌ترسیدارین، بۆیه تا ئه‌وپه‌ری ده‌بێ رێگری له رودانی ئاژاوه بگیرێت. به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرو پارێزگار‌و به‌رپرسی یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا له‌م رووه‌وه جێ به‌جێ بكرێت( ).
بۆیه وه‌زیر ته‌نها به پاساودهتوانێ داواكاری یان مۆله‌ته‌كه ره‌ت بكاته‌وه ، له‌م باره‌شدا بۆ تێبینی و ره‌خنه له یاساكه ده‌بێت په‌رله‌مانتار ئه‌ركی چاودێریكردنی هه‌بێت و بانگی وه‌زیر بكات بۆ لێپرسینه‌وه ئه‌گه‌ر پاساوه‌كانی لۆژیكی ویاسایی نه‌بون. سه‌باره‌ت به كات و شوینی خۆپیشاندان وه‌ك له ماده‌ی یه‌كه‌م برگه‌ی سییه‌م ده‌لیت گوره‌پان و شه‌قام و شوینه گشتیه‌كان بكریت به شوینیكی دیاریكراو بۆ كاتیكی دیاریكراو بونی مادده‌ی سییه‌م 1و 2 برگه‌كانی دووه‌م و سییه‌م وچواره‌م زیاده‌ن به‌رای ئیمه ریگریكردنه له خۆپیشاندان كه مافیكی سروشتی و ده‌ستوریه زۆرجار به‌بئ هیچ بیانویكی یاسایی یان لۆژیكی مۆله‌ت نه‌دراوه ته‌نها پالنه‌ری سیاسی و حزبی هه‌بوه سه‌ره‌رای ئه‌م كه‌م و كورتیانه‌ی له یاساكه دا هه‌ن كه‌چی وه‌كو خۆی جیبیهجئ نه‌كراوه
سێیه‌م/ خۆپیشاندانی له‌ناكاو
به پێ ی ده‌قی یاسای خۆپیشاندان بێت، خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی له ناكاو پێش وه‌خته به تاوان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش ئیشكالیه‌تێكی تری یاساییه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ماف و ئازادی ناگونجێت( ). ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان و گردبونه‌وه پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كرابێت چاكتر ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپیشاندانی له‌ناكاو له نێو ئه‌م یاسای مافی خۆپیشانه‌دا جێگای بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه( ).
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناتوانرێ گره‌نتی ئه‌وه بكرێت كه ئه‌م گردبونه‌وانه ده‌پارێزرێن، واته له ڕووی ئاسایش و ڕێكخستنه‌وه پارێزراو نابن، واته سه‌رو ماڵی هاوڵاتی له مه‌ترسیدا ده‌بێت و ئامانجی خۆپیشاندان وه‌ك خۆی نایه‌ته‌دی و په‌یامه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت، زۆرجار سهردهكێش بۆ شه‌ڕو ئاژاوه‌و گرفتی تری لێده‌وكه‌وێته‌وه، هاوڵاتی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه هه‌ر خۆپیشاندانێك له چوارچێوه‌ی یاسا بێت ده‌بێت بكرێت، نابێت ڕێگه‌ی لێبگیرێت، مۆڵه‌ت هه‌بێت یان نا ئاگادار كرابێته‌وه یان نا، نابێت رێگری لێبكرێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كات و شوێن و ئامانج روون بێت( ).
چونكه ئه‌مه مافێكی سروشتی و یاسایی و ده‌ستوریه ناكرێت زه‌وت بكرێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كه مه‌به‌ست لێی دژایه‌تی و هێرش بێت بۆ گروپێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ئاینێك یاخود بۆ ئامانجی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێت، ئه‌مه ڕێگه لێگیراوه( ).
بۆیه دیاریكردنی كات و كه‌سه‌كان و به‌رپرسیارێتی و شوێنه‌كه ئه‌مانه ڕێكاری شكلین، مه‌به‌ست لێیان ڕێكخستنی خۆپیشانده‌ران و پارێزگاریكردنیانیانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات نهزانئ كه‌ی و له كوئ و له‌لایه‌ن كێ ده‌كرێت چۆن پۆلیسی بۆ دابین بكات، به گه‌رانه‌وه بۆ یاسای فه‌ره‌نسا و ئیتالیا‌و ئه‌لمانیاو نه‌مسا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه رێكارانه له‌یاسا وولاتانیش هه‌ن . به‌لام مه‌رج نیه كۆمه‌لیكی ریكخراو بیت له‌وانیه خۆپیشاندانی له‌ناكاو دروست بیت كه له یاسایه دا ئاماژه‌ی پینهكراوهز
چواره‌م/ لێژنه‌ی ریكخهر و ڕێژه‌ی خۆپیشانده‌ران:
له ماده‌ی یه‌كه‌م ــ خالی پێنجه‌می یاساكه‌دا هاتوه كه لێژنه‌ی داواكاری خۆپیشاندان نابێت له سێ كه‌س كهمترو له پێنج كه‌س زیاتر بێت، واته كه‌سێك به ته‌نها یان دووان ناتوانن مان بگرن یان خۆپیشاندان بكه‌ن، لێره‌وه سنوری ئازادی تاكه كه‌س ڕێگه‌ی لێگیراوه( )، بۆیه پێویسته ڕێژه‌كه كه‌م بكرێته‌وه بۆ ته‌نها یه‌ك كه‌س، له هه‌مان كاتدا ئه‌بێت به‌رپرسیارێتی خۆپیشاندانه‌كه له ئه‌ستۆی رێكخه‌ران یان رێكخهرهكه نه‌بێت، ئه‌شێت كومه‌ڵه كه‌سێكی تر كاری گێره شێوێنی بكه‌ن یاخود كه‌سانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌م كاره تێكده‌رانه‌و گێره‌شێوێنیانه بكه‌ن بۆیه ناكرێت بهرپرسیارهتیهكه له ئه‌ستۆی ڕێكخه‌ران بێت، ئه‌مه جۆرێكه له ڕێگری و سنورداركردن( ).
پینجه‌م/ به‌كارهێنانی یاسای تر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران:
زۆرجار بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ران به یاساكانی تر ده‌كرێت، وه‌ك یاسای سزادانی عێراقی له‌باری بونی هه‌ر به‌ركه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌شێت یاسای تر به‌كار بهێنرێت وه‌ك مادده‌ی (220 ــ 221) له یاسای سزادانی عێراقی.
بۆیه گرینگه یاسای خۆپیشاندان و گردبونه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك خۆی به‌كار بهێنرێت، نه‌ك په‌نا ببرێته به‌ر یاسای تر، چونكه كاتێك یاسایێكی نوێ ده‌رده‌چێت واتا كۆتایی به یاساكانی پێش خۆی دێنێت( ).
سه‌باره‌ت به دۆخ و واقیعی خۆپیشاندانه‌كان زۆرجار وا رێككه‌وتوه ده‌ست درێژی و هێرشی كراوه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ر، واته توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه (لێیدراوه، گیراوه،....)، به‌ڵام لێپرسینه‌وه له ئاسایش و پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ره‌كانیان نه‌كراوه، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌مواریش بكرێته‌وه،هه‌ر رێگری ده‌كرێت( ).
بۆیه په‌نا ده‌برێته به‌ر یاسای تر چونكه ئه‌و هێرشی كردۆته سه‌ر خۆپیشانده‌ر یان هه‌ركه‌سێكی تر سه‌رپێچی یان تاوانی كرد سزا ده‌درێت له‌هه‌رشوێن و كاتێك بێت، لێره‌دا مۆله‌ت وه‌رگرتن به‌مانای نه‌كردنی تاوان نیه یاخود به مانای مۆله‌تی تاوانكردن نیه، بۆیه هه‌ر سه‌رپێچی وتاوانێك به یاسای تایبه‌تمه‌ند سزا ده‌درێت.
شه‌شه‌م/پێناسه‌كردنی چه‌مكه‌كان و دیاریكردنی شێوازی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران:
ئه‌گه‌ر به وردی بڕگه‌و ماده‌كانی یاسای خۆپیشاندان بخوێنینه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی تێدایه كه زیاتر له راڤه‌كردنێك هه‌ڵده‌گرن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاوازێك بۆ ده‌سه‌ڵات تاكو بتوانێ به پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی شرۆڤه بكات, وه‌ك ماده‌ی دووه‌م ــ برگه‌ی سێیه‌م سه‌باره‌ت به ئامانجی خۆپیشاندان، ماده‌ی سێیه‌م ــ برگه‌ی سێیه‌م سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشاندان ئه‌گه‌ر دژی سیستمی گشتی و دابی گشتی بێت، یان ماده‌ی چواره‌م ــ برگه‌ی سێیه‌م چه‌مكه‌كانی توندوتیژی و جیاكاری، پێویسته دیاری بكرێن و بناسرێت.
ماده‌ی پێنجه‌م برگه‌ی دووه‌م، كه تایبه‌ته به پۆلیس، پێویسته دیاری بكات كه پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان بۆی هه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات، هه‌روه‌ك له مادده‌ی هه‌شته‌م ــ برگه‌ی دووه‌م/1 ه پێویسته پێناسه‌ی ئامرازه‌كانی بڵاوپێكردنی خۆپیشانده‌ران بكات( ).
چه‌مكه‌كان روونن و ده‌سته‌واژه‌كان دیارن و هه لگری هیچ نارونیك نین به‌لام كه‌سیك پسپۆر نه‌بیت و نه‌زانی ئاسایشی گشنی چیه یان سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی گشتی چیه و دراسه‌ی نهكردبئ بیگومان چه‌مكه‌كان نارون و نا نادیار ده‌بن
بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه ره‌هه‌ندێكی زیاتری مرۆیی هه‌بێ و زێده‌تر له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وله‌تیه‌كان بێته‌وه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ڕه‌تدا بكات نه‌ك ههلاوێردن، بۆیه یاساكه ئامانجی پاراستنی ده‌زگاو مادیات و كه‌ل و په‌ل بوه، نه‌ك پاراستنی مرۆڤی ئامانج بوه، له‌م باره‌شدا ده‌بێت سنورێك بۆ ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران دابنرێت، ناكرێت گیان و سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ر له مه‌ترسیدا بێت، پارێزگاری له خۆپیشانده‌ر بكرێت و قه‌ره‌بووی خۆپیشانده‌ری زیان لێكهوتو بكرێته‌وه چۆن له یاساكه‌دا دیاریكراوه، لێپرسینه‌وه له ده‌ست درێژی كاران بكرێت( ).
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ریم بریتی بون له گیرهشیوینی و ئهنارشیزم و مانگرتن نه‌ك خۆپیشاندانله یاسا نیو ده‌وله‌تی و نیوخۆیی و رینماییهكانیش ئه‌ركیان ریكخستنی خۆپیشاندانهبۆیه ده‌بیت پرسه‌كه وه‌ك پسپۆری وه‌رگیریت نه‌ك به ره‌هه‌ندیكی سیاسی بۆیه باشترین ره‌خنه ئه‌وه‌یه ریكبخریت سه‌باره‌ت به ده‌سه‌لاتی جیبهجیكردنیش وه‌زیر یان پاریزگار ئه‌وان مافی شرۆڤه‌كردنیان بۆ یاساكه نیه ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی ده‌سه‌لاتی دادوه‌رییه
حه‌وته‌م/ پاراستنی خۆپیشانده‌رو ڕۆژنامه‌نوس تا ئه‌وپه‌ری:
ناكرێت له‌گه‌ڵ روودان و هاتنه كایه‌وه‌ی هه‌ر خۆپیشاندانێك تێكڕای هێزو یه‌كه پۆلیسی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان به‌شداربن له دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو بینیمان، ته‌نها ده‌بێت ئه‌ركی پۆلی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان بێت ئه‌م كاره بكات به به‌كارهێنانی ئامێری مه‌ده‌نی وه‌ك: (ئاوڕشتن، گازی فرمێسك رێژ، گولله‌ی پلاستیك،...) به پێی پره‌نیسپی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت ئه‌و پۆلیسانه ڕاهێنانیان بینیبێت و به‌وپه‌ڕی مه‌ده‌نی و ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن( ). ئه‌م یاسایه وه‌ك خۆی جیبهجئ نه‌كراوه توندوتیژی له‌راده‌به‌ده‌ر بهكارهینراوه ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ر كوژراو شه‌هید كراوه كه‌چی لیپرسینه‌وه له‌گه‌ل هیزه ئه‌منیه‌كان نه‌كراوه و مامه‌له‌ی یاساییان له‌ك\گه‌ل نه كراوه خۆپیشانده‌ر ئه‌گه‌ر زیانی به‌ركه‌وت ده‌بیت قه‌ره‌بو بكریته‌وه كه‌چی تا ئیستا هیچ خۆپیشاندهریك قه‌ره‌بو نه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت برینداره‌كان ریگای چاره‌سه‌ریان له نه‌خۆشخانه لیگیراوه
هه‌روه‌ك ده‌بێت مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان جیابێت له خۆپیشانده‌ران، واتا ناكرێت به چاوی خۆپیشانده‌ر سه‌یری ڕۆژنامه‌نوس بكرێت، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێ رێكار‌و مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم زۆر توندتر بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان( ).
له خۆپیشاندانه‌كانی پێشودا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئاسایش خۆپیشانده‌ری گرت و ته‌نانه‌ت لێدان و كوشتنیش كه‌چی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا یان ته‌نانه‌ت دادگاییش نه‌كرا، خودی ئه‌م ئاسایشه‌ش هۆشیاری ئه‌وه‌ی نیه یاخود نه‌بوه كه ئه‌م مافه پێویسته به ئازادی موماره‌سه بكرێت( ).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه له پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤه به‌ڵام هه‌میشه خۆپیشانده‌ران له كاتی خۆپیشاندان رووبه‌روی توندوتیژی جۆراوجۆر بونه‌ته‌وه( ).
ئه‌گه‌رچی رێكخراوه‌كان تێبینیان هه‌بوه‌و هه‌یه له‌سه‌ر یاساكه به‌ڵام به ده‌گمه‌ن بینراوه كه پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران بكرێت، یاخود سه‌لامه‌تیان بپارێزرێت و توشی لێدان و كوشتن نه‌بن، له‌م باره‌شدا ئێمه ده‌پرسین ئایا خۆپیشانده‌ر قه‌ره‌بو كراوه‌ته‌وه؟ یاخود پێشێلكار سزادراوه؟ بۆیه ئێمه ئیشكالیه‌تێكی زۆر ده‌بینین له یاساكه( ). تا ساڵی 2010 هیچ یاسایه‌كیش نه‌بوو بۆ ڕێكخستن و پاراستنی ئه‌و مافه ، بۆیه هه‌میشه ئه‌م مافه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێشێل كراوه‌و به شێوازی جۆراو جۆر له هاووڵاتیان سه‌نراوه‌ته‌وه ، هه‌ر كاتێك خۆپیشاندانكرابێت دوور له پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ به توند‌و تیژی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
سه‌رای بونی جیاوازی له پیدانی مۆله‌ت له ناوچه‌كانی هه‌ریمی كوردستان كه له هه‌ندیك ناوچه ئازادی زیاتر هه‌یه‌و تاراده‌یه‌ك هاولاتیان ده‌توانن خۆپیشاندان بكه‌ن به‌لام له هه‌ندیك ناوچه‌ی تر به هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌م مافه به ره‌وا نابینیریت و داوای مۆلهتیش بكریت نادریت ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانی بئ مۆلهتیش بكریت به توندی روبه‌روی ده‌بنه‌وه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌لكو زۆرجار سزای خۆپیشانده‌رانیش ده‌دریت به بیانوی جۆراو جۆر به گیرهشیوین و ده‌ستی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار ده‌كرین
هه‌شته‌م/ هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه:
به به‌شداری (40) رێكخراوی ناحكومی هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاساكه، پره‌نیسپ و ده‌قی هه‌مواركردنه‌كه دراونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان( ). بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئاگاداری ئه‌و هه‌وله‌ی رێكخراوه‌كانه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی رێكخراوه‌كان كردویانه نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، به‌شداربوه، هاوكات له كۆنفرانس و دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته ئاماده‌بوه، تا به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێكی نیه( ).
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی په‌رله‌مانتار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، له ڕێكه‌وتی 4/5/2014 به نوسراوی ژماره (3) و به واژووی (14) په‌رله‌مانتار پرۆژه یاسایێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرایه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان، له‌م پرۆژه یاسایه‌دا داواكراوه كه هه‌ندێك رێگا بگۆڕدرێت، میكانیزم و هێزی مامه‌ڵه‌كار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران دیاری بكرێت، ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی كه زیاتر شرۆڤهیێك هه‌ڵده‌گرن پێناسه بكرێن، مۆڵه‌ت بگۆڕدرێت به ئاگادارینامه، له هه‌ر پارێزگا‌و شارێكی هه‌رێم شوێنێك بۆ خۆپیشاندان داری بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندان هه‌مواركردنی تر بۆ ماده‌و بڕگه‌كان( ). هیشتا حزبه‌كان له به‌هاو گرینگی خۆپیشاندان تینهگهیشتون بۆیه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی ئه‌وكات دقی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندانی ره‌تكرده‌وه به بیانوی ناسكی دۆخه‌كه و ئه‌مه‌ش مانای وایه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم به‌رگه‌ی یاسایك ناگریت كه‌له‌گه‌ل پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤدا بگونجیت
ده‌ره‌نجام و شیكردنه‌وه
دوای گه‌ران و به‌دواداچون سه‌باره‌ت به‌یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان له هه‌ریمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ندین چاوپیكه‌وتن به‌مه‌به ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ركه‌ت
1-تیروانین و تیبینیهكانسهبارهت به یاساكه دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو ئاراسته یه‌كه‌میان حزبی ده‌سه‌لاتدارو لایهتگرانی پییان وایه ئه‌م یاسایه گونجاوه بۆ ئه‌م قۆناغه و ناكریت به ناوی خۆپیشاندان ریكا به گیرهشیونی و ناسه‌قامگیری بدریت به‌لام ئاراسته‌ی دووه‌م وای ده‌بینیت ئه یاسایه پره‌نسیپه نیو ده‌وله تیهكانی مافی مرۆڤی پیشلكردوه و كۆت و به‌ندی مافیكی سروشتی مرڤی كردوه له په‌نای چه‌ند برگه و مادههیهك
2-ریكارو پیناسه و ده‌سه‌لات پیدانهكان و دیاریكردنهكانی نیو پیناسهكه پیویستن و پشت به ستون به یاسا نیو ده‌وله تی و یاسای وولاته دیموكراته‌كان ئه‌مه له دیدی چه‌ند په‌رله‌مانتاریك كه‌چی په‌رله‌مانتاری تر پییان وایه ئه‌م یاسایه دۆخی خۆپیشاندانی به‌ته‌واوی سست كردوه یان هه‌ر نهیهیشتوه و بۆته ریكریك له‌به‌رده‌م مافیكی سروشتی وه‌رگیراو وه‌ك له رابۆچونی چالاككوانهكاندا ده‌ركه‌وت
3-سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی له‌و یاسایه‌دا هه‌ن به‌لام وه‌ك خۆی جیبهجئ نه‌كراوه بۆ نمونه له‌گه‌ل هه‌بونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و لیدان و ته‌نانه‌ت كوشتن و شه هیدكردنیان كه‌چی لیپرسینه‌وه‌ی یاسایی له هیچ هیزو دهزگایكی ئه‌منه نه كراوه به‌لام په‌رله‌مانتاری تر وای ده‌بینین كه ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه له هه‌ریم رویاندا بریتی بون له گیرهشیونی و ئهنارشیزم و مانگرتن نه‌ك خۆپیشاندان بۆیه مافی ده‌سه‌لاته ریگا له م جۆره كارانه بگریت
راسپارده و پیشنیار
1-په‌له كردن له تیپه راندن و په‌سه‌ندكردنی یاسای ژماره3 ی سالی 2014 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان له هه‌ریمی كوردستان-عیراق ژماره 11 ی سالی 2010 كه به‌هه‌ل و كۆششی كۆمولیك پهرلهمانتارو ریكخراوی كۆمه‌لگه مه‌ده‌نی و چالاككوانان و به‌به‌شداری نوینه‌ری پاریزگارو ده‌زگای په‌یوه‌نداری تر یاسایه‌كه لی په‌رله‌مان جیگیر كرا و دوای ناردنی بۆ سه‌رۆكی هه‌ریم بۆ واژوكردن راگیرا له‌به‌ر پاساوی ناسكی بارودۆخ و مه‌ترسی ئه‌منی
2-بابه‌تی مۆله‌ت وه‌رگرتن بگۆریت به ئاگاداركردنه‌وه یان ئاگادارینامه ئه‌و مه‌رجه پیشینیانه لابدریت كه دانراون و به‌رپرسیاریتی خۆپیشاندان له ئه‌ستۆی ریخهرانی نه‌بیت
3-ریگا به خۆپیشاندان بدریت له هه‌ر كات و شوینیك به‌مه‌رجیك هاندان یان دژایه‌تی گروپیكی دیاریكراو ئاین نه‌ته‌وه ئاینزا ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌بیت و ئه‌ركی پراستنی خۆپیشاندان له‌لایه پۆلیسی چالاكه مهدهنیهكا ن بگیریته ئه‌ستۆ
4-تاوانبار نه‌كردنی خۆپیشانده‌ر به ناپاك و تیكده‌ر و به‌هانه نه هینانه‌وه بۆ دۆخه‌كه وه‌ك شه‌ری داعش و مه‌ترسی ده‌ستیوه‌ردانی ولاتانی ده‌وروبه‌رو ناپاكی و ده‌ستی بیگانه به‌لكو به‌ده‌نگه‌وه‌چونی خۆپیشانده‌ران
5-لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكار یان ریكخهر كه‌م بكریته‌وه بۆ یه‌ك كه‌س واته كه‌سیك مافی هه‌بیت مانبگریت یان خۆپیشاندان بكات
6-ده‌زگا و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان تایبه‌ت بكریت به مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران به‌و ئامیرو كه‌ل وپه‌له مه‌ده نیانیانهی كه له یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌مدا هاتون و سزادانی ئه و ئه‌فسه‌رو پۆلیسانه‌ی كه توندوتیژی دهنوینین به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران
سه‌رچاوه كان
1-د‌ستور العراقی الدائم المنجز من مجلس النواب العراقی لسنه 2005
2-نص مشروع قانون حریه التعبیر والاجتماع والتڤاهر السلمیی مجلس النواب العراقی غیر مرقم لسنه 2010
3-العهد الدولی لحقوق السیاسیه والمدنیه الجمعیه العامه للامم المتحده 1966
4-قانون رقم 11لسنه 2010 قانون تنڤیم المڤاهرات فی اقلیم كوردستان- العراق
5-قانون رقم 3 لسنه 2014 قانون التعدیل الاول لقانون تنڤیم المڤاهرات فی اقلیم كوردستان- العراق رقم 11 لسنه 2010
6-موقع الامم المتحده الاعلان العالمی لحقوق الانسان 10دیسمبر 1948 http://www.un.org/ar/documents/udhr/index.shtml
7- الجمعیه العامه للامم المتحده العهد الدولی الخاص بالحقوق المدنیه والسیاسیه بموجب قرارها ژی العدد ( 2200) الصادر عام 1966 https://ar.wikipedia.org/wiki
8- اتفاقیه حمایه حقوق الانسان فی نگاق مجلس اوروبا –روما 4نوفمبر1950 http://hrlibrary.umn.edu/arab/euhrcom.html
9- ناصر عمران الموسوی قراوه فی مشروع قانون : (حریه التعبیر عن الرأی والاجتماع والتڤاهر السلمی ). http://www.iraqja.iq/view.2718/
10- نص مسوده قانون حریه التعبیر عن الرای والاجتماع والتڤاهر السلمی غیر مرقم لسنه 2010 مجلس النواب العراقی http://www.slideshare.net/hamzoz/ss-10338728
11- مشروع قانون حریه التعبیر الرأی والإجتماع والتڤاهر السلمی فی العراق. الفجوات والفرص. تاریخ زیاره موقع www.Ncciraq.org 28/7/2016