ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له به‌رواری ٣ی ئازاری ٢٠٢١ كۆنفرانسێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی له شاری هه‌ولێر ڕێكخست بۆ به‌شێك له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی كه‌ركوك له‌وانه‌ش عه‌ره‌ب، كورد، توركمان، هه‌روه‌ها گه‌نجانی پێكهاته‌ی مه‌سیحی.
ئامانج له ڕێكخستنی كۆنفرانسه‌كه بریتی بوو له (١) خستنه‌ڕووی پرۆتۆكۆڵێك كه پێشتر له سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه‌ركوك داڕ‌ێژرابوو، (٢) هه‌روه‌ها داڕشتنی پلانێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی بۆ ئاینده.
به‌شی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه ته‌رخانكرا بۆ ئه‌و ڕاسپارده و پێشنیارانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی چه‌ند بازنه‌یه‌كی گفتوگۆ كۆكرابونهوه له شاری كه‌ركوك، به‌شی دووه‌می چالاكیه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه، پاشان به‌شداربووان گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان كرد ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی كۆنفرانسه‌كه.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی تهناغوم كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به پاڵپشتی Mensen met een Missie له شاری كه‌ركوك جێ به‌جێی ده‌كات.