لە ڕۆژانی ٢ و ٣ی مانگی ئازاری ٢٠٢١، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی هەستا بە ڕێکخستنی ڕاهێنانێک لە  شاری هەولێر بۆ کەمپینی داکۆکیکردن لە ڕەشنووسی دوو یاسا کە پێویست بوو کاریان لەسەر بکرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بوو بۆ مسۆگەرکردنی پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو هەنگاوی جددی بنرێت بەرەو ئەم دوو پرسە.

 

وەک لەمەوپێش ئاماژەی پێ درابوو، بەپێی ڕاگەیاندنی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کە دەکرێ وەک پەیمان نامەیەکی جیهانی سەیربکرێت بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ،  عێراق لە ئێستادا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە واژۆی لەسەر ئەم پەیماننامەیە کردووە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە.

 

ئەم ڕاهێنانە بۆ تیمە مەدەنییە خۆبەخشەکانی موسڵ و حەمدانییە ڕێکخرا تاوەکو ڕۆڵی خۆیان بەرەوپێش ببەن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاکانیاندا، وە نیشانی بدەن کە ڕۆڵی ئەوان چەندە گرنگ و کاریگەرە بۆ داواکردنی مافە مرۆڤایەتی و یاساییەکان لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئازادی دا.