بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژە و شێوازی داڕشتن و جێبەجێکردنی، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕاهێنانێکی دەربارەی چۆنیەتی نووسینی پڕۆپۆزەل بۆ لیژنەی وەرگرتنی پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی گەنجانی سەرکردەی سۆران ئەنجامدا.

 

ئەم ڕاهێنانە لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٣ی٣ی٢٠٢١ لە هۆڵی بۆنەکان لە سۆران، لەلایەن ڕاهێنەر عبداالسمیع بەڕێوەبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی پێشکەشکرا.

 

بەشێوەیەکی چڕ سەبارەت چۆنیەتی نووسینی پڕۆپۆزەل بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لەم لایەنانەی خوارەوە ڕوونکردەوە:

- ڕوونیکردەوە کە سەرەتا پێویستە باکگراوندێک سەبارەت بەو شوێنە پێشکەش بکەی کە دەتەوێت پرۆژەکەی تێدا ئەنجام بدەی وەک؛ لەڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، ئایینی هتد..

- کێشەکە چییە؟ لایەنە پەیوەندیدارەکان کێن؟ کارتێکراوان کێن؟

- ئامانجەکانی پڕۆژەکە چین و چ گۆڕانکارییەک دەخولقێنێت؟ چ کێشەیەک چارەسەر دەکات؟

- کار و چالاکییەکانی پڕۆژەکە چین و چ کارێک هەروەها لە کوێ و کەی کارەکانی ئەنجام دەدات؟

- خەرجی پڕۆژەکە چەندە؟

-چۆن دەتوانین لێکەوت و دەرئەنجامەکانی پڕۆژەکە هەڵسەنگێنین لە ماوەی ئەنجامدانی پڕۆژە و دوای کۆتاییهاتنی پڕۆژە؟

ئەنجوومەنی گەنجانی سەرکردەی سۆران پێکهاتووە لە ٣٠ گەنجی خۆبەخش، لەگەڵ چەندین ئەنجوومەنی تر کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەکرێن. ئامانجی سەرەکیان پەرەپێدانە بە تواناکانی گەنجان و بەشداری پێکردن و ڕۆڵ بینینە لە بوارە جۆراوجۆرەکان، هەروەها هاندانیان بۆ هاتنە ناو دامەزراوە پێشکەوتووەکانی کۆمەڵگە.