بەئامانجی قسەكردن لەسەر بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لەدەڤەرەكە، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران لەكۆبونەوەیەكدا ژمارەیەك پێشنیار و راسپاردە دەخاتە بەردەم كاربەدەستانی ئەو كەرتە.

 

كۆبونەوەكە 8ـی 3ـی 2021 و لەهۆڵی سەنتەری زمان و گەشەپێدانی ئەكادیمی زانكۆی سۆران و بەئامادەبونی حەكیم عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری كشتوكاڵ سۆران و ژمارەیەك لەئەندازیاران و چالاكانی كۆمەڵی و مەدەنی و ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە ئامادەیبوو، تیایدا وێڕای تاوتوێكردنی رەوشی كەرتی كشتوكاڵی لەناوچەكەدا، هاوكات ژمارەیەك راسپاردە بەئامانجی بەروپێشبردنی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ خرانە روو كە خۆیان دەبینییەوە ل دابینكردنی زیاتری بودجە لەلایەن حكومەتەوە و سوود وەرگرتن لەتەكنەلۆژیا و دابینكردنی دڵنیایی مانەوە بۆ گوندنشینەكان و پتەوكردنی پەیوەندی لەنێوان كۆلێژەكانی كشتوكاڵ و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران، لەلایەن ٣٠ گەنج (15 مێ و 15 نێر) بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بەڕێوەدەبرێت كە یەكێكە لەو ئەنجومەنانەی لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتییان دەكرێت.