رێکەوتی ١٤ی ئازادی ٢٠٢١ رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی و لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی خولێکی راهێنانی بۆ ژمارەیەک لە کرێکاران لە سلێمانی ئەنجامدا.

 

لە خولەکەدا کە دابەش کرابوو بۆ سێ تەوەر باسی گرنگترین مافە یاساییەکانی کرێکاران کرا، پاشان  باسی بەربەستەکانی بەردەوم  جێبەجێکردنی یاساکان کرا، لە کۆتایشدا چارەسەرییەکان خرانەروو.

 

هەر لە خولەکەدا سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ووتەیەکی پێشکەش کرد و هەندێک سەرنج و تێبینی بۆ بەشداربووانی خولەکە روونکردەوە و لە کوتایشدا سوپاسی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم خولە.