رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ١٦ ی ئازای 2021 وەفدێکی بۆردی تەنفیزی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی کرد لە شاری ھەولێر. لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەرێز دعارف حیتۆ بەرێوبەری گشتی و کاک نەزمی جێگری بەرێوبەری گشتی ئامادەبوون تاوتوێی چەند پرسێک سەبارەت بە مافەکانی کرێکاران کرا .  ئامانجی سەردانەکە بۆ ھەماھەنگی زیاتر بوو لە نێوان ھەر دوولا لە جێبەجێکردنی چالاکیەکانی پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران و  ئازادی کاری سەندیکایی. لە کۆبوونەوەکەدا پلانی جێبەجێکردنی ژمارەیەک چالاکی بۆ چەند مانگی داھاتوو دانرا.