رۆژی یەک شەمە رێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢١وەفدێکی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی مافی کرێکاران ئازادی کاری سەندیکای کە بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی جێبەجێی دەکات سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد و لەگەڵ لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە مافەکانی کرێکاران و جێبەجێکردنی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا پلانی کاروچالاکیەکانی رێخکراوی ئاشتی و ئازادی لە بواری مافەکانی کرێکاران تاوتوێکراو و جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو کرایەوە لە پاڵپشتی کردنی زیاتر مافەکانی کرێکاران.