رۆژی 28ی نیسان رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران وەکو بەشێک لە پرۆژەی کرێکاران لە رۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی پانێڵیکی  رێکخستن لە شاری هەولێر  لە ژێر دروشمی پێشبینی ، ئامادەکاری و وەڵامدانەوە بۆ قەیرانەکان.

 

 لە پانێڵکەدا بریکای وەزیری کار و کارباری کۆمەڵایەتی و بەرێوبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و نوێنەری یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادەبوون.

 

 لە پانێڵەکەدا تیشک خرایەسەر واقیعی تەندروستی و سەلآمەتی پیشەیی لە شوێنی کارەکان لە کوردستان، هەروەها کێشە و کەموکوڕییەکانی بەردەم سەلامەتی پیشەیی تاوتوێکرا.

 

 لە کۆتایی پانێڵەکەدا چەند برۆشورێک کە بەم بۆنەیەوە ئامادەکرابوون بڵاوکرایەوە.