بەبەشداری بەڕێوەبەری پڕۆژە و بەشەكان و به‌شێك له‌ كارمەندان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی پڕۆه‌كانی رێكخراوەكە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو كە تیایدا سەرەڕای تاوتوێكردنی به‌ڕێوه‌چوونی كار و چالاكی و پڕۆژەكان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پلان و به‌رنامه‌ی داهاتووی پڕۆژه‌كانكرا.

 

كۆبونەوكە پێشنیوەڕی 19ـی 5ـی 2021 و لەئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو كە تیایدا هەریەكە لەبەڕێوەبەری پڕۆژەكان و بەرپرسانی بەشەكان باسیان لەكار و چالاكییەكانی خۆیانكرد و بەووردی تیشكیان خستە سەر قۆناغەكانی كاری پڕۆژە و چالاكییەكانیان و ئەو سەرەنج و پێداویستییانەی كە هەیانبوو خرانەڕوو.