له به‌رواری ٣٠-١٢-٢٠٢١ سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی (عبدالله خالد) و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌ڕێز (عه‌دنان درجال)، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون به‌ڕێز (د. ئه‌كره‌م نه‌عیم عه‌توان) له دیوانی ووزاره‌ت واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ.
ئامانجی یاداشتنامه‌كه بریتیه له زیادكردنی به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباره گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له بونیادنانی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش و تواناداركردنیان له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیه گشتیه‌كان.
به‌ڕێز عه‌دنان درجال باسی له پێویستی گرنگیدان به گه‌نجان كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی پێك دێنن و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه گه‌نجان و لاوان پێویسته به‌شداریان پێ بكرێت له‌و پرۆگرامانه‌ی كه په‌ره به تواناكانیان ده‌دات.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سوپاسی وه‌زیر و ستافه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سوربوونیان له‌سه‌ر كاركردن له‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به گه‌نجان و لاوانه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م یاداشتنامه‌یه كۆمه‌ڵێ كار‌و چالاكی له‌خۆ ده‌گرێت كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به پالپشتی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات،ئه‌وانیش بریتین له پڕۆژه‌ی مساوات له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رنامه‌ی ٢٢٥٠ی تایبه‌ت به گه‌نجان، ئاشتی، ئاسایش له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی یه‌نهه‌ز له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ته‌ناغم له پارێزگای كه‌ركوك.