10ی 11ی کانوونی یەکەم 2021
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری هەولێر وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی تایبەت كەمی بەشداری كردنی گەنجان لە هلەبژاردنەكانی عیراق ریكخست، بە ئامادەبوونی (30) گەنجی ژن و پیاو لەپارێزگاکان و نوێنەرانی وەزارەتی لاوان و وەرزشەکانی عێراق کە گرنگترین هۆکارەکان کە دەبنە هۆی بەشدارینەکردنی گەنجان لە هەڵبژاردنەکاندا تاوتوێکران وە هەروها فاکتەری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و گرنگیدان بە هۆکار و گرفتەکان و گرنگترین ئەو پێشنیارانەی کە دەبێتە هۆی باشترکردنی بەشداری مەدەنی و سیاسی گەنجان لەڕێگەی ڕاپۆرتێکی وردەوە لەم بوارەدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوبەش دەکرێت و شایانی باسە ئەم چالاکییە لەپرۆژەی فراوانکردنی فەزای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لاوان دێت کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی جیبەجیدەكریت لەگەل ریكخراوی فریاگوزاری میللی نەرویجی بپالپشتی دارایی ئاژانسی گەشەپیدانی نیودەولەتی سویدی