بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ئاگاداربوون و ئاڵوگۆر کردنی زانیاری لەسەر دۆسیە گرنگەکانی تایبەت بە پەیوەندی سیاسەتی ڕاگواستنی زۆرە ملێ لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دۆخی جێندەریی بە تایبەتی لە پڕۆسەی جینۆسایدی ئەنفال، شاندێك لە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕۆژی ١٤/١٢/٢٠٢١ سەردانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی کردو لەوێ لەگەڵ ڕاوێژکارو نوسەر " عەدالەت عومەر " کۆبوونەوە.

لەم دانیشتنەدا ؛ رێکخراوی ئاشتی و ئازادی کورتەیەك لە چالاکی و بەرهەمی پرۆژەکانی خۆی خستە ڕوو ، هەروەها زانیاریان پێدان لەسەر ئەو پرۆژانەی کە ئێستا لە ئارادان و بواری گرینگی پێدانی هەردوولان

بەشێکی تایبەتی دانیشتنەکە بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر هەڵمەتی –پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی " نا بۆدەربازبوون لەسزا" کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پشتگیری ڕێکخراوی (Impunity Watch) جێبەجێی دەکات.

لە ئەنجامی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون؛

لەهەموو دەرفەتێکی گونجاودا کاری هاوبەش بکەن لەسەر چەندین پرسی گرنگ لەوانە؛ ڕەگە مێژوییەکانی ڕاگواستنی زۆرەملێ و دۆخی ژنانی قوربانی ئەنفال کە هەر لەم دانیشتنەدا چەندین زانیاری گرنگ درا بە شاندی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ جێگیرکردنیان لە ڕاپۆرتی تایبەتی پڕۆژەی نا بۆ دەرباز بوون لە سزا.

عەدالەت عومەربێجگە لە کارەکەی لەم دەستە فەرمیە، نوسەریشەو بێجگە لە ٣ کتێبی تایبەت بەئەنفال چەندین لێکۆلێنەوەی ئەکادیمی و مەیدانی لەسەر ئەم پرسە بڵاوکردۆتەوە.