‏‎

ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هۆڵەندی لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۱٥/۱۲/۲٠۲۱ هەڵسا بە ئەنجامدانی دانیشتنێک کە تێیدا گفتوگۆکرا بۆ ناساندنی پڕۆژەی (جسرا).

‏‎دانیشتەکە دەرخەری ئەوە بوو کە پڕۆژەی "جسرا" دەستپێشخەریێکی هاوبەشە بۆ کاری ستراتیژی ئایینی و کار دەکات بۆ بەرزنرخاندنی ئازادی بیروباوەڕی ئایینی و ئاشتی و پێکەوەیی کۆمەڵگا، لەلایەکی ترەوە لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر بەرنامەی کاری پرۆژەکەو گرنگی پرۆژەکە بۆ کۆمەڵگا و کاراکتەرە کاراکان کرابۆ سەرخستنی ئامانجاکە.

‏‎دانیشتنەکە پێکهاتبوو لە زۆرینەی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک ( موسڵمان، مەسیحی ، بەهائی، صابیئی، کاکەیی وە هەروەها مامۆستاو خوێندکاری زانکۆو چاڵاکوان و ڕاگەیاندکاریش) ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

‏‎دانیشتنەکە بەگفتوگۆی بنیاتنەرو خستنەڕووی ڕاستی کۆمەڵگاو تەوەرەپێشنیارەکان دیاریکرا.