لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ڕیکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران وئازادی کاری سەندیکایی کە بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی جێبەجێیدەکات راهێنانیکی سێ رۆژی بۆ نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و سەندیکاکانی کرێکاران ئەنجامدا لە بواری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی. چالاکیەکە لە شاری کرکوک لە ماوەی نێوان ١٠ تا ١٢ ی دیسەمبەر ئەنجامدرا.

لە راهێنانەکە چوارچێوەی یاسایی و رێنمایی، چەمکەکانی پەیوەست بەم بوارە، و گرنگی ئەنجامدانی راهێنان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بابەتە سەرەکیەکانی راهێنانەکە بوون. لە کۆتایشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.