لە چوار چێوەی پرۆژەی (جسرە) رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە 28ی کانوونی دووەمی 2022 ھەڵدەستێت بەئەنجامدانی ڕاهێنانێک لەسەر ڕێبازی زەمینەی هاوبەش بۆ بەشداری ئایینی لە پارێزگای هەولێر.

 

زۆربەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کەرکوک بە موسڵمان و مەسیحی و بەهائی و کاکەیی و سابیان و پیاوانی ئایینی و چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستای زانکۆ و میدیاکاران بەشدارییان لە ڕاهێنانەکەدا کرد.

 

مەبەست لە ڕاهێنانەکە دروستکردنی کۆمەڵگەی سەلامەتتر و دادپەروەرانەتر و هاوئاهەنگتر و هاوکاری کردنە لە سەرانسەری ئایینەکان و بەشەکانی تری کۆمەڵگا.

 

پرۆژەی جسرە بەئامانجی بەرزکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایین و باوەڕ لەپارێزگای کەرکوک، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوێکی هۆڵەندی Mensen met een Missie پڕۆژەکە جێبەجێدەکات