لە چوارچێوەی ئەنجامدانی "پڕۆژەی دەنگەکانمان" رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی ئینتەرنیوز لە ٢/٢/٢٠٢٢ خولێکی چوار ڕۆژەی بۆ ڕۆژنامەنوسانی ڕەگەزی نێر و مێ دەستپێکرد كە تایبەتە بەراهێنانیان دەربارەی راپۆرتی رۆژنامەنەوانی هەستیاری جێندەری.

 

‎خولەكە لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بڕیارە 4 رۆژ بەردەوامبێت و تیادا لەرێی شارەزایانی بواری جێندەرو میدیاوە چەندین وانەی پراكتیكی و تیۆری دەوترێنەوە.

 

‎بەشداربوانی خولەكە ١٥ رۆژنامەنوسی دام و دەزگا رۆژنامەوانییە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانن و لە شارو شارۆچکە جیاوازەكانی هەرێمەوە بەشدارن.