له ١٣ ی ئازار ٢٠٢٢ سێیەم خولی ڕاهێنانی ڕۆژنامه‌نوسان كۆتایی پێهات كه بۆ ١٦ ڕۆژنامه‌نوسی كوڕ‌و كچی پارێزگاكانی باشوری عێراق ڕێكخرابوو ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری
به‌شداربووان نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیاوازیان ده‌كرد و له ماوه‌ی خوله‌كه‌دا گفتوگۆیانكرد ده‌رباره‌ی چه‌ندین بابه‌تی جیاوازی په‌یوه‌ست به جێنده‌ر وەک (پرسی جێندەر لەمیدیاکان، و جۆرە جیاوەزەکانی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی کەرەستەکانی ڕاگەیاندن کە ڕەچاوی هەستیاریی جێندەری تیابێت، و مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە هەستیارییەکانی جێندەری لەسۆشێل میدیادا، هەروەها فۆرمەکانی ڕاپۆرتکردن بەپێی پەرەسەندنی ئەم دواییەی میدیا.
ئامانج له‌م چالاكیه په‌ره‌پێدانی توانای ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌رباره‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ستیاری جێنده‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له كاره میدیاییه‌كانیان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و به پاڵپشتی دارایی SIDAی سویدی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات