ئه‌مڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ له شاری هه‌ولێر نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌سه‌ر بانگهێشتی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق لە جنێڤ خاتوو دانێلا بیل و به‌شێك له چالاكان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز ئانيت ليث، بەرپرسی نوسینگه‌ی مافەکانی مرۆڤی يۆنامی لە هەرێمی كوردستان و به‌شێك له ستافه‌كه‌ی ئاماده‌بوون گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین.