لە چەند ڕۆژی ڕبرادوو شەش ڕۆژ ڕاهێنانی چڕ سەبارەت بە یاساو ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکان، بەتایبەتی ئەوانەی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پشتگیری دەکات، لە گەل یاسای کار لە عێراق و هەرێم ، یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی (چمان اجتماعی) بەڕێوە چوو. ئەم سێ تەوەرە دابەش کرابوون بۆ ٣ ڕۆژی ڕاهێنان ، کە ئەجێندای هەر ڕۆژێك تەورەیەکی لە خۆی گرتبوو.

 

لە شاری بەسڕە لە ڕۆژانی (١٣، ١٤، ١٥) لە دهۆکیش ڕۆژانی (١٦،١٧، ١٨) ئەم مانگە جێبەجێکرا. لە هەردوو ڕاهێنان کە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەرانی تایبەت بە ڕێوەدەچوو، سوودمەندانی دیاریکراو بەشداریان کرد لە هەردوو رەگەز. سوودمەدنان بریتی بوون لە جوتیاران کرێکارانی کشتوکاڵ، خاوەن کێڵگەکان، ئەندامانی هەروەزیەکان هەروەها ئەندامانی لیژنە خۆبەخەشەکانی نێو کێڵگەکان.

 

بەشداربووانی لە هەردوو ڕاهێناندا بەشداری کارایان کردو، لە کاتی ئیش کردنەکانینان بە گروپ و بەشداریە کەسیەکاندا گفتوگۆی جدیان کرد لەسەر ئەم تەوەرانەو چەندین بۆچوون بیرۆکەیان وەکو پێشنیار دەخستە ڕوو بۆ باشتر کردنی دۆخی یاسایی کارکردن و دۆخی بژێویان.