ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) جانتای پێداویستی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی بەسەر کرێکارانی کشتوکاڵ لە بەشێک لە بوارەکانی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک دابەش دەکات.

 

ئەم چالاکییە بەشێکبوو لە پڕۆژەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO): (بارودۆخی کارکردن و گەشەپێدانی دەستێوەردانەکانی ئاستی کێڵگە لە کشتوکاڵ لە عێراق) کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی PFO جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.