له سه‌ر بانگهێشتی كۆنسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌شداریكرد له دیدارێكی تایبه‌تی نێوان جێگری باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌ڕێز(ده‌یڤید به‌رگه‌ر) و نوێنه‌ری به‌شێك له ڕێكخراوه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان.
كۆبونه‌وه‌كه له ٢٦ی تشرینی یهكهمی٢٠٢٢ له شاری هه‌ولێر ڕێكخراوبوو تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی فه‌زای ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌و گرفت و به‌ربه‌ستانه‌ی ڕووبه‌رووی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێز ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێریش به‌شداربوو له كۆبونه‌وه‌كه و پاڵپشتی و پابه‌ندی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.