لە رێكەوتی 13-7-2017 لە هوتێل چوارچرای شاری هەولێر،كۆبونەوەی كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان ورێكخراوی ئاشتی وئازادی بە بەشداری زیاتر لە (43)كەس لە نوێنەرانی سەندیكاكانی رۆژنامەنوسان وكرێكاران و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و تۆری باڵوێزانی ئازادی و رۆژنامەنوسان و گروپەكانی پرۆژەی پاڵپشتی میدیا بۆ پتەوكردنی لێبوردەیی ودیموكراسی لەسەرئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو . لە كۆبونەوەكەدا دوا خستنەرووی داتای پێشێلكارییەكانی سەر ئازادی رادەبرٍین وهۆكارەكانی ،ئامادەبوان بەسەر 6گروپ دابەشبوون و پلانی ستراتیژی بۆ پرۆژەی پاڵپشتی میدیا لە پتەوكردنی لێبوردەیی ودیموكراسی لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستان دارێژرا