دوای پێكهێنانی گروپەكانی پاڵپشتی ئازادی رادەربرین ومیدیا لە شارەكانی دهۆك وهەولێر ئەمرۆ 2017/8/24 لەشاری سلێمانی بە بشداری رۆژنامەنوسان وچالاكوانان ،كۆبونەوەی پێكهێنانی گروپی پاڵپشتی میدیاو ئازادی رادەربرینی كۆربەندی كۆمەڵایەتی و رێكخراوی ئاشتی وئازادی ئەنجامدرا .
لە كۆبونەوەكە جگە لە بەدواداچون بۆ رەوشی ئازادی رادەربرین ،گروپی پاڵپشتی بۆ ئازادی رادەربرین وپلانی شەش مانگی داهاتوی گروپەكە دانرا ، كە لەچەنیدین چالاكی وپاڵپشتی مەیدانی پێكدێت بۆ پاراستن وپاڵپشتی لە میدیا وئازادی رادەربرین .هاوكات ئامادەكارییەكانی بەستنی یەكەمین كۆربەندی كۆمەڵایەتی لە كۆتایی ئەم ساڵ تاوتوێكرا .