سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 2017/9/21 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری سەنتەری گەنجانی upp یادی ڕۆژی جیهانی ئاشتى كرده‌وه .
له‌و یاده‌دا چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام درا له‌وانه پێشانگای شێوه‌كاری، مۆسیقا‌و گۆرانی، هەروەها دروستكردنی تابلۆیه‌ك كه هه‌موو ئاماده‌بوان به نوسینی په‌یامی خۆیان تێدا به‌شدار بوون ، ئامانج لەو تابلۆیەش بەتاڵ کردنەوەی توڕەبوونەکانی ناخ بوو،تا لەڕێگەی دروستكردنی ئاشتی لەدەروونی تاک بتوانین ئاشتی کۆمەڵایەتی بەدەست بێنین .