سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٢٠١٧/١٢/١٨ تیمێک لە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد ، له‌و سه‌ردانه‌دا تیمه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هونەر كۆبووه‌وه ، ئامانج لەو سەردانەو كۆبونه‌وه‌كان بریتی بوون لە گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان ، و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی چاودێریکردنی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕیکخراوەیی بە هەردوو لیژنەکە .
ڕاپۆرتی ساڵانەی چاودێریکردنی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕیکخراوەیی له كوردستان راپۆرتێكی ساڵانه‌یه ، ئاشتی و ئازادی له كۆتایی هه‌موو ساڵێك بڵاوی ده‌كاته‌وه .