رۆڵی دیالۆگ لە بنیاتنانی ئاشتیدا، ناونیشانی ڕاھێنانێکی تایبەت بوو لە بارەی چۆنییەتی بەهێزكردنی تواناكان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و ململانێکان لە رێگەی دیالۆگەوە .

ڕاھێنانەکە لە بەرواری 10 و 17 و 24 ی تشرینی دووەمی 2018 لە لایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەھاوکاری گروپی پەیامی خۆبەخشان و لە شاری هەولێر بەرێوەچوو. بابەتی راهێنانەكە لەلایەن راهێنەر هەڵوێست كەریم بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو ئةنجام درا .